کوردستان

ئیوارەی ئەمرۆ ھەینی ٢٦ ی ١ی ٢٠٢٤ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا بەشداری کرد لە پرسەی لقمان سمکۆ ئاغا زیدکی، کەسایەتی دیاری بادینان و سەرۆک عەشیرەتی زیدکی.

لە میانەی بەشداری کردنی لە پرسەکە پەیامی ھاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلالی گەیاندە خانەوادە و تەواوی خزمانی عەشیرەتی زیدکی و ھیوای خواست دواناخۆشیان بێت و خوای گەورە کۆچکردووە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بنەماڵە تیکۆشەرەکەیان بدات .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکەی شەوی رابردووەوە بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەرھەمھێنانی غاز بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە. 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمش ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز لە کێڵگەی کۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەرکردنی دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنانی غازن، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکەش بەرھەمھێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستپێدەکاتەوە.

وەزارەتی کارەبای ھەرێمیش دەڵێت، بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە لە کێڵگەکە، ھەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا راگیراوە.

بەھۆی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، پشکی کۆمپانیای دانەغاز لە بازاڕی ئەبوزەبی ٣٪ی بەھاکەی لەدەستداوە و لەسەر رووداوەکەش، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ھێرشکەکە پێکبھێندرێت و لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرابکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە پەیامێکدا ئیدانەی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر ھەرێم، ھەوڵی دوژمنانە بۆ نەھێشتنی قەوارەی ھەرێم بەو باوەڕەی بە ھێرشەکان کوردستان ھەرەس دەھێنێت، بەڵام خەڵک و حکومەتی ھەرێم، ئیرادەیان زۆر لەوە بەھێزترە کە بە پیلان و ستەمکاری بشکێن، بەڵکو بەپێچەوانەوە ورەیان بەھێزتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، گرنگە حکومەتی فیدڕاڵ ھەنگاوی کرداری بنێت بۆ کۆتاییھێنان بە مەترسیی ئەو گرووپە لەیاسادەرچووانە و دەبێت ئاسایشی ھەموو عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە بپارێزێت.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم داواشی لە وڵاتانکرد، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و ھاوکاری مەیدانیان بکەن، بۆ ئەوەی ئاسایشی خەڵک و ئابووری و سەقامگیری سیاسی لە ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و کۆتایی بەو ھێرشانەی سەر ھەرێم بھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خزمانی زیدکی لە بادینان 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (لوقمان سمکۆ  عەبدی ئاغا زیدکی) کەسایەتیی دیاری دەڤەری بادینان و سەرۆک عەشیرەتی زیدکیمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم کە رۆڵ و پێگەیان لە تێکۆشان، چاکەکاری و پاراستنی بەھا کۆمەڵایەتییەکان دیار و بەرچاوە.

‎لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی... 

بەڕێزان خزمانی عەشیرەتی زیدکی
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو لوقمان سمکۆ عبدی ئاغا زیدکی

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (لوقمان سمکۆ عەبدی ئاغا زیدکی)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو کەسایەتیەکی دیاری کۆمەڵایەتی و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری بادینان و سەرۆک عەشیرەتی زیدکی بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە و ھەموو خزمانی عەشیرەتی زیدکی ئەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانکۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رانکینی وێبۆمێتریکس، بە پشتبەستن بە ژمارەی سایتەیشنی توێژینەوەی توێژەران لە گوگڵ سکۆلەردا، کە ریزبەندی بۆ زانکۆکانی جیھان دەکات، لەمساڵدا زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی لە ئاستی ھەرێمی کوردستان و چوارەمی لەنێو زانکۆکانی عێراق بەدەستھێناوە.

بەگوێرەی ریزبەندییەکەی گوگڵ سکۆلەر زانکۆی بەغداد لە ژمارەی سایتەیشنی توێژینەوەی توێژەراندا یەکەم زانکۆی عێراقە و زانکۆکانی موسڵ و موستەنسەریش پلەکانی دووەم و سێیەمی ھەمان ریزبەندییان بەدەستھێناوە.

لەکۆی ١٥ باشترین زانکۆی عێراقیش کە لە ریزبەندییەکەدا ناویان ھاتووە، دوو زانکۆیان لە ھەرێمی کوردستانن کە ئەوانیش بریتین لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی دھۆک.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ ...

بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی دەکەم و ھیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.

‎کاکەییەکان پێکھاتەیەکی رەسەنی کوردستانن و بەشێکی گرنگی مێژووی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو گەلەکەمان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو مێژووە درەوشاوەیە بەرز دەنرخێنێت و بە شانازییەوە لەو رۆڵی کاریگەرییان لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەڕوانێت. وەک ھەمیشەش پاڵپشت و پشتیوا دەبێت لەپێناو بەدیھێنانی ماف و داوا رەواکانیاندا.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی قوباد تاڵەبانی...

بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی(قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم پەیڕەوانی ئایینی یارسان دەکەم.

ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییھاتنی ھەموو  نەھامەتی و ناخۆشییەکانی کاکەییەکان. ھەروەھا ببێتە ھەوێنی قوڵکردنەوە و بەھێزکردنی گیانی تەبایی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستاندا.

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، تێیدا ھاتووە، لە رۆژی ٢٨ی ئەم مانگەوە تا ٨ـی شوبات، پێویستە زانیاری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (ئی-پەروەردە)دا بە دروستی تۆمار بکرێت و تازە بکرێنەوە.

باسی لەوەشکردوە، وەزارەتی پەروەردە بۆ ھەر ھەنگاوێک لە قۆناغی داھاتوویدا کار بەو داتایانە دەکات کە لەناو سیستمەکەدا تۆمارکراون، ھۆشداریش دەدات کە ھەر مامۆستایەکی وانەبێژ ناوی نەبێت لەناو سیستمەکەدا یان زانیارییەکانی ھەڵەبێت، بە مامۆستای وانەبێژ ھەژمار ناکرێت و وەزارەت پابەندی لە بەرامبەریدا نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیارییان بەدەستگەیشت، کەسێک لە گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی لەلایەن کەسێکەوە بریندارکراوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە، کە برای بریندارەکە بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕو، بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩ە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدا ناوە، لەسەر کێشەی میرات لەگەڵ براکەی بووەتە شەڕیان و کوشتوویەتی، لەئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە، کە بە ناوبراو بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگیی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داھێنان و چۆنییەتی کارکردن بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی کۆڕبەندەکە. 

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەکرد ئامانجمانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومڕانی و گەشەپێدانی ئابوری و ھەموو کەرتەکانی دیکە وەبەرھێنان لەسەر عەقڵە داھێنەرەکان بکەین و بە ھەموو تواناشەوە پشتگیری کارسازان و بە تایبەتیش کارسازانی گەنج و گەنجە داھێنەرەکان دەکەین. 

وتیشی، ئێمە لە ھەنگاوی سەرەتاداین و پێویستە سود لە ئەزمون و شارەزایی وڵاتانی دیکە وەربگرین و داواشیکرد لەمبارەیەوە ئەمریکا یارمەتیدەری سەرخستنی ئەم قۆناغە نوێیە بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرا، لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە کە ھەنگاوی جدی نراو بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و گەشبینین کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم کێشەیە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەمیر ھەورامی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند ، لە دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ٦١٨ ملیارەکەی ھەرێمی جێگیر کردووە.

وتیشی، ھەر کاتێک ھەمواری یاسای بودجە بەو شێوەیەی رێکەوتنی لەسەر کراوە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت ، پرسی موچەی ھەرێم چارەسەر دەبێت.

سەبارەت بە دابەشکردنی موچەش رایگەیاند، ھەرکاتێک حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچە، پارەکەی ھەرێمیش دەنێرێت و راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم  دابەش دەکرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، دەبێت چارەسەری زیرەک بۆ کێشەکانی ئەمڕۆ بدۆزنەوە و چاوەڕێیە کۆبەندەکە ئەنجام و بڕیاری لێبکەوێتەوە.

قوباد تاڵەبانی دڵنیایشی دەربڕی لەوەی، بە وەبەرھێنان لە گەنج و داھێنەران و کارسازان و بە ئیرادەی بەھێز سەردەکەون بەسەر ئەو کێشانەی روبەڕووی ھەرێم دەبنەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی دەبێت لە نەیاران زیرەکتر بین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆڕبەندەکە سبەینێ سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و تێیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتارێک پێشکەش دەکات، ئامانجی کۆڕبەندەکەش پەرەپێدانی کارسازی و پشتگیریکردنی گەنجانی کارساز و داھێنەرە لە بوارە جیاجیاکاندا.

ھاوکات کۆڕبەندەکە دەبێتە پردێکی پەیوەندیی و رەخساندنی دەرفەت بۆ کاری ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری، لەنێوان کارسازان و گەنجانی داھێنەری ھەرێم و وڵاتانی جیھان.

لە کۆڕبەندەکەدا داھێنان و بیرۆکەی نوێ لە بواری کارسازی دەخرێنەڕوو، ھاوکات ھانی وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەشدار لە کۆڕبەندەکە دەدرێت بۆ وەبەرھێنان لەسەر داھێنان و بیرۆکە نوێیەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وەفدی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێم و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرھەمھینانی نەوت و گاز کۆبوونەوە، لە کۆبونەوەکەدا نیازی حکومەتی ھەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی جەختیلێکرایەوە، ئاماژە بەوەدراوە ئەوەی لەسەر حکومەتی ھەرێم بووە ئەنجامیداوە تاکو گفتوگۆکان بگەنە رێککەوتن و چارەسەر بۆ ئەو مەبەستەش زانیاری و داتا و بەڵگەنامەکانیان خستوەتە بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق.

راشیگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەدا خواستی ھەرێم بۆ ھەرچی زوو دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خراوەتەروو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیاردرا ئەو جۆرە کۆبونەوە ھاوبەشانە بەردەوام بن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری ھاوبەش بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە پێناو دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە دیدارەکەدا ھەردوولا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان بەگشتی تاوتوێکرد، سەعدی ئەحمەد پیرە رۆڵی ریکاردۆ رودریگز وەک بەرپرسی نویسنگەی نەتەوەیەکگرتوەکان (یونامی) لە ھەرێمی کوردستان لەماوەی حەوت ساڵی رابردوو بەرز ھەڵسەنگاند لە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە گشتی و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەتایبەتی ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی و کارەکانی لە ئایندەدا بۆ خواست.

لە بەرامبەردا ریکاردۆ رودریگز سوپاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیکرد کە ھەمیشە ھاوکار و ھەماھەنگی نوسینگەی یونامی بوونە بۆ سەرخستنی بەرنامە و پلانەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان، بەڵێنیشیدا لە ھەر شوێنێک بێت درێژە بەو پەیوەندی و دۆستایەتیە دەدات کە لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەیەتی .

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ رێزگرتن لە ماوەی کارکردن و ھەوڵ و ماندووبوونەکانی بەرپرسی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان، خەڵاتێکی رێزلێنانی پیشکەش بە ریکاردۆ رودریگز کرد.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...205206207208209...808