ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەسگیر کرد
سام
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی 20ـی 6ـی 2025، کاتژمێر 4:30 شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەمان دەستگیرکرد کە لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی بەئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەکی دابوو و دواتر هەڵاتبوو، هەروەها روداوەکە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیەکە.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکرێت، دواتر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە، تۆمەتبار رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.