ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
محەمەد رزگار
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
هاووڵاتییەک لە بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوە و گیانی لەدەستداوە پۆلیسی سلێمانیش داوا دەکات هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەو کەسە پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بکات.
پۆلیسی سلێمانی بڵایکردەوە، "هاووڵاتییەک کە ڕەگەزی نێرە، لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوەو لەئێستادا تەرمەکەی لە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانییە، ناوی سیانی نەزانراوە، هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکی پێ نیە، تەمەنی لە نێوان 45 - 50 ساڵیدایە، تیشێرتێکی خەت خەتی شین و سپی لەبەردایە. ژمارەیەک (تاتۆ) بە جەستەوەیەتی کەلێی نوسراوە (دیلان)."
پۆلیسی سڵیمانی داواش دەکات کەسوکاری یان هەرهاووڵاتییەک کە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی سەرچنار بەم ژمارە
تەلەفۆنە:
(053 318 4377)