بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال  تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و دۆخی ناوچەکە و کێشەی موچە و هەنگاوەکانی  پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ دەکات.

سەعدی  ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال  تاڵەبانی کۆبووە و چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێکرد، سبەینێش دوا نیوەڕۆ بۆ هەمان مەبەست کۆدەبێتەوە.  

پەیامنێری کوردسات نیوز زانیویەتی لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گرژییەکانی ئەم دواییە و دۆخی ناوچەکە و کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دواین هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق تاوتوێدەکرێت.