پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کۆبوەوە.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، پێشوازیکرد لە د. محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێراق ( یۆنامی).

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە نەشئەت شاهوەیز و هۆشیار ئاغا کاکەیی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەیبوون، دۆخی سیاسی و ئابوری و خزمەتگوزاری لە کەرکوک تاتوێکران.

هاوکات هەوڵەکانی ئیدارە و ئەنجومەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و بەکارهێنانی وزەی خاوێن و پشتیوانیکردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی ژێرزەوی و بەگڕخستنی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار خرانە بەرباس.