لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردساتن لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆسەر خاكی ئێران ئیدانەكرد.

سەرۆكی هەرێم سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی كومەڵێك لە كەسایەتیی سەربازی و دەستە بژێری زانكۆ و هاووڵاتیانی ئاسایی ئێرانی كرد.

نێچیرڤان بارزانی داواكاربوو رێگەی گفتوگۆی خێرا و رۆڵی كۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی بۆ رێگریكردن لە ئاڵۆزبوونی زیاتری ئەمنی ناوچەكە كرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە سوپاسەوە باسی لە ئیدانەكردنی بەرفراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەلایەن بەرپرسانی باڵا و لێپرسراوانی عیراق و هەروەها هەرێمی كوردستان كرد.

راشیگەیاند دۆخی هەستیاری ئێستای ناوچەكە، عیراق و هەرێمی كوردستان پابەند دەكات بەو رێككەوتنە ئەمنیانەی لەگەڵ ئێران هەیە كە بەشێوەیەكی تەواوەتی جێبەجێ بكرێت تا رێبگیرێت لەهەر جۆر سودوەرگرتنێكی شەرانگێزانە بۆ هەردوولا لە سەر سنوورەكان.

جەختیشیكردەوە، كۆماری ئیسلامی ئیران تا راگرتنی هێرشی ئیسرائیل بە ئۆپراسیۆنەكانی خۆی لە بەرگری و باڵادەستی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوڵاتیانی ئێران بەردەوام دەبێت.