سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کرد، بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 87دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 87 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 82 دۆلار و 26سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە 13 ملیار و 590 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی(25ـی 7ـی 2026 بۆ 31ـی 7ی 2026) داهاتی نانەوتی، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، پێنج ملیار و 595 ملیۆن و 796هەزار دینار بووە.
دەشڵێت؛ لەو داهاتە لە 78%ی بەشێوەی نەختینەیە و 22%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهات زیادی کردوە.
جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.
وەزارەتی دارایی عیراق بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچە لە رۆژانی پشودا دەوامی ئاسایی دەكات و ئەگەر کێشەش دروس نەبێت هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت.
محەمەد عەبدولڕەحمان، پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لەسەر داوای فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رۆژانی هەینی و شەممە فەرمانبەرانی وەزارەت دەچنە سەر كارەكانیان و دەوامی رەسمی دەكەن.
راشیگەیاند، ئامانج لەو هەنگاوە ئەوەیە، كە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، تەمویلی سەرجەم ئەو دەزگا و وەزارەتە فیدراڵییانە تەواو بكرێت، كە تا ئێستا موچەكانیان وەرنەگرتووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هیچ كێشە و ئاستەنگێك نەیەتە پێش، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە موقاسە خەرج دەكرێت.
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 91دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 91 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 84 دۆلار و 75سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوا بە دوای راگەیاندنی راگرتنی جەنگی نێوان واشنتۆن و تاران، نرخەکانی نەوتی جیهانی لە مامەڵەکانی رۆژی دووشەممەدا بە شێوەیەکی بەرچاو داڕمان و گەورەترین دابەزینی رۆژانەیان لە دوای 8ی نیسانەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نەوتی برێنت بە رێژەی 11.3٪ دابەزی.
لە داخرانی مامەڵەکاندا، نرخ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 85.87 دۆلار، و نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسیش (WTI) بە رێژەی نزیکەی 7٪ دابەزی بۆ 82.61 دۆلار.
شیکاروانان ئاماژە بەوە دەکەن کە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە راگرتنی هێرشەکان لەسەر داوای ئێران، مەترسییە راستەوخۆکانی لەسەر خستنەڕووی نەوت کەمکردووەتەوە و بازاڕی ئارامکردووەتەوە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی واشنتۆن بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان لە حاڵەتی نەبوونی رێککەوتنێکی نوێی ئاگربەست.
لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەکان بە تەواوی رەوینەتەوە. بەپێی زانیارییەکانی سی ئین ئین، هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەروی هورمزدا زۆر نزم بووەتەوە (کەمتر لە 10 کەشتی بە بەراورد بە 100 کەشتی رۆژانی ئاسایی).
وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی لیستی موچەی مانگی تەمموزی تەواوكرد و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەی موچە رەوانە بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی لێپرسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، لیستی موچەی مانگی حەوت لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ وردبینی كراوە و پەسەندكراوە، تیمی تەكنیكیی وەزارەتەكە كە رۆژی چوارشەممە 22-07 لیستەكان و راپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوەیان رادەستی بەغداد كردبوو، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو گەڕاونەتەوە بۆ هەولێر.
حكومەتی فیدراڵ لە 20-07ـەوە دەستی بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆی كردووە، بەڵام هێشتا نیوەی وەزارەت و فەرمانگەكانی عیراق موچەیان وەرنەگرتووە، پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە دابەشكردنی موچە لە عیراق كۆتایی بێت و پاشان بەغداد تەمویلی موچەی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
چاوەڕوان دەكرێت هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو، بەغداد بڕی 120 ملیار دینار پشکی موچەی هەرێم ببڕێت و بڕی 841 دیناری وەك تەمویلی موچەی مانگی تەمموز رەوانە بكات.

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئیمزای 109 پەرلەمانتاری کۆکردووەتەوە بۆئەوەی موچەی 86 هەزار فەرمانبەری گرێبەستی هەرێم بخرێتە ناو بودجەی ساڵی 2027ـی عیراق.
پۆڵا شەهید سیروان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەی زیاتر لە 86 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی کوردستان.
پۆڵا شەهید سیروان ئاماژەی بەوەدا، بۆ ئەم مەبەستە ئیمزای 109 پەرلەمانتاریان کۆکردووەتەوە، تا موچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە کۆی گشتییەکەی نزیکەی 43 ملیار دینارە بخڕێتە ناو بودجەی گشتیی ساڵی2027ـی عیراقەوە.
جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە چارەسەرێکی ریشەیی و بنەڕەتی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی چەندین ساڵەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان.

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەرین نزیكەی 10 ملیار دینار بووە و زۆرینەشی بەشێوەی نەختینەبووە.
ماڵپەری شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتیی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە نۆ ملیار و 750 ملیۆن و 826 هەزار و 525 دینار بووە.
بەو پێیەش داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 830 ملیۆن دینار كەمی كردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات 10 ملیار دیناری تێپەڕاندبوو.
بەپێی ماڵپەری شەفافیەت، 74%ی ئەو داهاتە بە نەختینە و 26%ش بە چەك بووە.
کۆمپانیای پاڵاوتن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە، دابەشکردنی غازی سروشتیی (CNG) لە سەرتاسەری وڵاتدا بێبەرانبەرە بۆ ئۆتۆمبێلەکان.
بەپێی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، هەڵمەتی (یەکدڵ بۆ ئێران، غازی خۆڕایی بۆ خەڵکی ئێران) لە ئهمڕۆوە لەلایەن زیاتر لە هەزار وێستگەی CNG بە شێوازێکی خۆبەخشانە دەستی پێکردووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم هەنگاوە بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەنزین لە سەرتاسەری وڵاتدا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمە لە کاتیكدایە، لەکاتی دەستپێکردنی جەنگی ئێران بەرانبەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا حکومەتی ئێران گازی بۆ ماڵان کردبوو بە بێ بەرانبەر.
ئەمڕۆ لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، نرخەکانی نەوتی جیهانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویا تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی نەوتی خاوی پێوەری برێنت ئاستی 100 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆی پێشهاتەکانی جووڵەی بازرگانی و خواستی بازاڕەکانەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی زیاتر لە 6٪ بەرزبووەوە و ئاستی 100.10 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند.
لە هەمان کاتدا، نەوتی خاوی تێکساس بەرزبوونەوەیەکی هاوشێوەی بە رێژەی زیاتر لە 5٪ بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 91.16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بازاڕە جیهانییەکان بە وردی بەدواداوچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی خستنەڕووی وزە، رێژەی خواست لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزتربوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی 7ـی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە داشکاندن لە قەرزی کارەبای پێش پرۆژەی رووناکی و سزاکانی هاتوچۆ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە 50% قەرزی کارەبای پێش پرۆژەی رووناکی لەو هاووڵاتیانە وەرنەگیرێت کە قەرزی کۆنیان لایە.\
هاوکات وتیشی، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوون لە 20%ـی سزاكانی هاتوچۆ لەسەر شۆفێران
سندوقی گەشەپێدانی عیراق هەلی وەبەرهێنان بە بەهای 40 ملیار دۆلار دەخاتە روو و باس لەوەدەكات، دەتوانرێت لەبری هاوردەكردن وەبەرهێنان لە ناوخۆدا بكرێت.
سندوقی گەشەپێدانی عیراق ئاشكرای كرد، هەلی وەبەرهێنان بە بەهای 40 ملیار دۆلار لە ئارادایە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو كەلوپەلانەی لە جیاتی هاوردەكردنیان لە دەرەوە، لە ناوخۆی وڵاتدا بەرهەم دەهێنرێن.
محەمەد نەجاڕ سەرۆكی سندوقەكە رایگەیاند، سەرمایەی سندوقەكە بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنانە و جیاوازە لە بودجەی گشتی كە تەنیا خەرجییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سندوقەكە بەردی بناغەی دروستكردنی ئابورییەكی جێگرەوەیە، بەتایبەت لە ئێستادا كە بودجە پەسەند نەكراوە.
روونیشیكردەوە، ئامانجی ئەم هەنگاوە گۆڕینی هاوردەكردنی ساڵانەیە بۆ دروستكردنی كارگە و وەبەرهێنانی ناوخۆیی بە هاوكاریی وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتە، كە ئەمەش جگە لە كەمكردنەوەی بارگرانیی هاوردەكردن، بە هەزاران هەلی كاری نوێ بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات و دەبێتە هۆی گەشەپێدانی راستەقینەی ئابوری لە وڵاتدا.
فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە هۆشداری دا کە کۆگا بازرگانییەکانی نەوت لە جیهاندا بەهۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکانی سەر تەنگەی هورمز و باب ئەلمەندەب بەرەو دابەزینێکی بەرچاو دەچن.
بیرۆڵ جەختی کردەوە کە لە سایەی ئەم دۆخەدا هیچ بوارێک بۆ کەمتەرخەمی لە ئاسایشی دابینکردنی وزەدا نییە. ئاماژەی بەوەش کرد، تاڕادەیەک هەوڵەکانی سعودیە و ئیمارات لە بەکارهێنانی رێگەی بەدیل، زۆربوونی هەناردەی وڵاتانی وەک ئەمریکا، و کەمبوونەوەی 50٪ی هاوردەی چین یارمەتیدەر بوون لە راگرتنی هاوسەنگیی بازاڕ.
بەڕێوەبەری ئاژانسەکە ئاشکراشی کرد کە وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسەکە تا ئێستا 290 ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە کۆگا باری لەناکاوییەکان خستووەتە بازاڕەوە، جەختیشی کردەوە کە رێگری لە تێکچوونی زیاتری ئاسایشی وزە، بە کرانەوەی تەواو و بێمەرجی تەنگەی هورمز و کۆتاییهاتنی ململانێکان دەبێت.
هێشتا 10 رۆژی ماوە بۆ کۆتایی مانگی حەوت، بەڵام دابەشکردنی موچە لە عیراق دەستی پێ کردووە.
بێستون سەلام، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: ئەمڕۆ لە عیراق، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت کراوە و کۆمپانیای نەوتی باکور کە سەر بە وەزارەتی نەوتە، موچەیان وەرگرتووە.
ئامادەكارییەكانی لیستی موچەی مانگی تەمموز لە سەرجەم وەزارەتەكان تەواوبووە و سبەینێ رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكرێت، بڕیاریشە هەر لەم هەفتەیەدا لیستەكە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردوو رەوانەی بەغداد بكرێت.
سەرچاوەیەك وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئامادەكارییەكانی لیستی موچەی مانگی تەمموز لە سەرجەم وەزارەتەكان تەواوبووە و سبەینێ رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكرێت.
وتیشی، بڕیارە لەماوەی چەند رۆژێكدا وردبینی و رێككارە یاساییەكانی لیستەكە لە وەزارەتی دارایی تەواو بكرێت و هەر لەم هەفتەیەدا لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد بكرێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ حكومەتی عیراق لە گفتوگۆدان بۆئەوەی بەزووترین كات رێوشوێنە كارگێڕیی و یاساییەكان بۆ لیستی موچە لە بەغداد تەواو بكرێت و پارە رەوانەی هەرێم بكرێت.
توندبوونی قەیرانی سووتەمەنی و كارەبا لە هەولێر و ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی لێكەوتوەتەوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، قەیرانی سووتەمەنی لە شاری هەولێر بە شێوەیەكی بەرچاو رووی لە زیادبوون كردووە، بە جۆرێك كە نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین بەرزبوونەوەی نوێیان بەخۆیانەوە بینیوە.
راشیگەیاند، سەرەڕای ئەم رەوشە سەختە، لایەنی پەیوەندیدار ئامادە نیە هیچ ڕوونكردنەوەیەك یان هۆكارێك لەبارەی ئەو بەرزبوونەوە كتوپڕەی نرخەكان ئاشكرا بكات.
وتیشی، ئەو گرانبوونە بارگرانییەكی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروستكردووە، بەتایبەت شۆفێرانی تاكسی كە بژێوی رۆژانەیان ڕاستەوخۆ بە نرخی سووتەمەنییەوە بەستراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكرد، هەردوو پاڵاوگەی كار و لاناز توانای تەواویان هەیە كە بەنزین بۆ تەواوی هەرێمی كوردستان دابین بكەن، بەڵام تا ئێستا هۆكاری روون نییە بۆچی غاز و بەنزینی پێویست ناخەنە بازاڕەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخەكان.
هاوشانی قەیرانی سووتەمەنی، كەرتی وزەش ڕووبەڕووی قەیران بووەتەوە، بەجۆرێك سەعاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، سەرەڕای ئەوەی خاوەن مۆلیدەكان نرخی ئەمپێری كارەبایان زۆر بەرزكردووەتەوە، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە بۆشایی نەبوونی كارەبای نیشتمانی پڕ بكەنەوە.