نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان گەیشتە 100 دۆلار
سەوسەن سەید
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، نرخەکانی نەوتی جیهانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویا تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی نەوتی خاوی پێوەری برێنت ئاستی 100 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆی پێشهاتەکانی جووڵەی بازرگانی و خواستی بازاڕەکانەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی زیاتر لە 6٪ بەرزبووەوە و ئاستی 100.10 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند.
لە هەمان کاتدا، نەوتی خاوی تێکساس بەرزبوونەوەیەکی هاوشێوەی بە رێژەی زیاتر لە 5٪ بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 91.16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بازاڕە جیهانییەکان بە وردی بەدواداوچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی خستنەڕووی وزە، رێژەی خواست لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزتربوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.


