دوا بە دوای راگەیاندنی راگرتنی جەنگی نێوان واشنتۆن و تاران، نرخەکانی نەوتی جیهانی لە مامەڵەکانی رۆژی دووشەممەدا بە شێوەیەکی بەرچاو داڕمان و گەورەترین دابەزینی رۆژانەیان لە دوای 8ی نیسانەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نەوتی برێنت بە رێژەی 11.3٪ دابەزی.

لە داخرانی مامەڵەکاندا، نرخ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 85.87 دۆلار، و نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسیش (WTI) بە رێژەی نزیکەی 7٪ دابەزی بۆ 82.61 دۆلار.

شیکاروانان ئاماژە بەوە دەکەن کە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە راگرتنی هێرشەکان لەسەر داوای ئێران، مەترسییە راستەوخۆکانی لەسەر خستنەڕووی نەوت کەمکردووەتەوە و بازاڕی ئارامکردووەتەوە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی واشنتۆن بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان لە حاڵەتی نەبوونی رێککەوتنێکی نوێی ئاگربەست.

لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەکان بە تەواوی رەوینەتەوە. بەپێی زانیارییەکانی سی ئین ئین، هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەروی هورمزدا زۆر نزم بووەتەوە (کەمتر لە 10 کەشتی بە بەراورد بە 100 کەشتی رۆژانی ئاسایی).