فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی عیراق رۆژانی هەینی و شەممەش دەوام دەكەن
کەژان
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی عیراق بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچە لە رۆژانی پشودا دەوامی ئاسایی دەكات و ئەگەر کێشەش دروس نەبێت هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت.
محەمەد عەبدولڕەحمان، پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لەسەر داوای فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رۆژانی هەینی و شەممە فەرمانبەرانی وەزارەت دەچنە سەر كارەكانیان و دەوامی رەسمی دەكەن.
راشیگەیاند، ئامانج لەو هەنگاوە ئەوەیە، كە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، تەمویلی سەرجەم ئەو دەزگا و وەزارەتە فیدراڵییانە تەواو بكرێت، كە تا ئێستا موچەكانیان وەرنەگرتووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هیچ كێشە و ئاستەنگێك نەیەتە پێش، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە موقاسە خەرج دەكرێت.


