سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش  نزمبونەوەیان تۆمار کرد،  بەرمیلێک نەوتی برێنت  لە سەرو 87دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 87 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  82 دۆلار و 26سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.