کۆمپانیای پاڵاوتن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە، دابەشکردنی غازی سروشتیی (CNG) لە سەرتاسەری وڵاتدا بێبەرانبەرە بۆ ئۆتۆمبێلەکان.

بەپێی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، هەڵمەتی (یەکدڵ بۆ ئێران، غازی خۆڕایی بۆ خەڵکی ئێران) لە ئه‌مڕۆوە لەلایەن زیاتر لە هەزار  وێستگەی CNG بە شێوازێکی خۆبەخشانە دەستی پێکردووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم هەنگاوە بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەنزین لە سەرتاسەری وڵاتدا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمە لە کاتیكدایە، لەکاتی دەستپێکردنی جەنگی ئێران بەرانبەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا حکومەتی ئێران گازی بۆ ماڵان کردبوو بە بێ بەرانبەر.