حکومەتی هەرێم ئاماری شەفافیەت و دارایی حەوت ساڵی رابردوو بڵاودەکاتەوە
ساکۆ سمکۆ
٢ی تەمووزی ٢٠٢٦
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری تەواوی خەرجی و داهاتەکانی بۆ ساڵانی (2019 - 2025) بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لەو ماوەیەدا بەغداد تەنها نزیکەی چارەکێکی پشکی هەرێمی ناردووە.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە حەوت ساڵی رابردوودا، لە کۆی 146.4 ترلیۆن دینار کە وەک پشکی هەرێم دیاریکرابوو، حکومەتی فیدراڵی تەنیا 33.4 ترلیۆن دیناری ڕەوانە کردووە.
ئاماژەی بەوەش داوە، کۆی داهاتی هەرێمیش (بە نەوتی و نانەوتییەوە) لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 51.3 ترلیۆن دینار.
هاوکات تا مانگی ئاداری ساڵی 2023، کۆی داهاتی نەوتیی زیاتر لە 22.5 ترلیۆن دینار بووە و داهاتە نانەوتییەکانیش 28.7 ترلیۆن دینار بووە.


