نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
بڵند
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە، رێککەوتنی تاران و واشنتۆن وایکردوە نرخەکەی بەردەوام بێت لە دابەزین و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە کەمتر لە 73 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای کردنەوەی گەروی هورزم وتێپەراندنی دەیان کەشتی لە گەروەکەوە، نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 72 دۆلار و56سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 69 دۆلار و 42 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.





