عیراق

نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئومێدی ھەیە تانەی لایەنە ناڕازییەکان لە بارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بە ھەند وەربگیردرێت و بەم جۆرەش ئەو قەیرانە کۆتایی پێبھێنرێت کە بەھۆی ناکۆکیی لە بارەی ئەنجامەکانەوە سەریھەڵداوە.


مالیکی ئاماژەی بەوەش کردووە، ھەوڵی ئەو لایەنانە ڕەتدەکەنەوە کە دەیانەوێت ناکۆکی و ئاژاوە دروستبکەن و داواش دەکەن پەلە بکرێت لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، تەنها پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ ئەو سندوقانەی پارێزگای بەسرە ماوە كە تانەیان لەسەرە و سەرجەم پارێزگاكانی تر كۆتایی هاتووە، وتیشی، دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست بۆ ئەو سندوقانەی تانەیان لێدراوە كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنێت و بەپێی زانیارییەكان هیچ گۆرانكارییەك لە ئەنجامی جیاكردنەوەی دەنگەكان رووی نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 رێککەوتنی پاریس یەکەمین رێککەوتنی جیھانییە بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئیمزا کراوە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی قەتیسبوونی گەرما و گازە زیانبەخشەکان و دابەزاندنی پلەی گەرمای گۆی زەوییە بۆ کەمتر لە ٢ پلەی سیلیزی، عێراقیش وەک نوێترین وڵات بووە ئەندام لەو رێککەوتنە جیھانییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 سالم عەبادی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، كە زۆرینەی لایەنە سەرەكیەكانی شیعەكانی لەخۆگرتووە، رێككەوتوون و كۆكن لەسەرئەوەی جارێكی تر مستەفا كازمی نەبێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق 
دوای دەست لە كاركێشانەوەی مستەفا كازمی و ناكۆكی زۆر بۆ پڕكردنەوەی جێگاكەی، رۆژی 7ی ئایاری 2020 مستەفا كازمیی تەمەن 54 ساڵ وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستبەكاربوو، پێش ئەوەش بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە کوەیت ڕایگەیاندووە، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم بڕی ٤٩٠ ملیۆن دۆلاری تر وەک قەرەبوو دراوەتەوە بە کوەیت و لە ھەوڵدان لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا ئەو قەرەبووەی ماوە و بڕەکەی ٦٢٩ ملیۆن دۆلارە ڕادەست بکرێت و دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی ئەو وڵاتە بە یەکجاری دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای کۆتایھاتنی دۆسیەی قەرەبووکردنەوەکە کار بۆ داخستنی سەرجەم دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت.

لە دوای داگیرکردنی کوەیت لە لایەن عێراقەوە لە ساڵی ١٩٩٠ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی عێراقی ناچارکرد ٥٢ ملیار دۆلار قەرەبووی زیانەکانی ئەو وڵاتە بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ٥٪ی داھاتی نەوتی عێراق بۆ قەرەبووەکە دیاریکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ٤١ خێزان لەناو قەزای بەعقوبە خانوویان بەکرێ بۆ گیراوە و سەرۆک وەزیرانیش بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کەسوکاری کوژراوەکان و ملیۆنێکیش بۆ خێزانە ئاوارەکان تەرخانکردووە و ٢٢٧ خێزانی ئاوارەش لە بەعقوبە و شارەبان ھاوکارییەکەیان وەرگرتووە.


ڕوونیشیکردووەتەوە، ٣٥ خێزان لە خانەقین و ٧٥ خێزان لە میقدادییە داواکارییان پێشکەشکردووە و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا ھاوکارییەکەیان بۆ خەرج دەکرێت، بەو جۆرەش کۆی ئەو خێزانانەی ئاوارەبوون دەگاتە ٣٠٠ خێزان.


ھەفتەی ڕابردوو لە کاردانەوەی پەلامارێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی خەڵوز لە گوندی ڕەشاد و کوشتن و ڕفاندنی ژمارەیەک ھاوڵاتی شیعە مەزھەب، چەکدارانی شیعە ھێرشیانکردەوە سەر گوندی نەھر ئیمامی دراوسێیان کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی سونەیە و دوای کوشتنی چەند کەسێک لە دانیشتوانی گوندەکە، دەیان خێزانیشیان لە ناوچەکە دەرکرد، ئەوەش مەترسی سەرھەڵدانی شەڕی تائیفی لە ناوچەکەدا ھێنایە ئاراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نیبراس ئەبو سودە" وتەبێژی کۆمسیۆنەکە دەڵێت، لە کۆی ٦١٢ وێستگەی تانە لێدراوی پارێزگای "زیقار"، ١٥٠ وێستگە ماون و ئەمڕۆ ژماردنەوەی دەنگەکانیان بۆ دەکرێت، کە زۆرترین تانە لەو پارێزگایە تۆمار کرابوو.


ھەر ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠٠ وێستگە لە پارێزگای "سەڵاحەدین" ژماردنەوەی بۆ دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش دەنگەکانی زیاتر لە ١٦٠ وێستگەی پارێزگای "بەسڕە" دەژمێردرێنەوە و پڕۆسەکە کۆتایی دێت. 


"نیبراس ئەبو سودە" ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی دەستەی دادوەری بە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان و تەواوی تانەکان دەچێتەوە، ئەنجامی ڕەسمی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ ڕادەگەیەندرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی ڕەزا ناسڕی" ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران داوای لە لێپرسراوانی عێراق کردووە، خاوەنداریەتی بەشێک لە بیرە نەوتییەکان بخەنە سەر "تاران"، ئەوەش بۆ قەرەبووی ئەو زیانانەی لە جەنگی عێراق_ئێران دروستبووە. 


ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە، پێویستە لەسەر عێراق غەرامەی جەنگ بە بڕی تریلیۆنێک و ١٠٠ ملیار دۆلار بدات، بەڵام "ئێران" داوای ئەو بڕە پارەیەی نەکردووە.


وتیشی، بەو پێیەی "کوەیت" وەک قەرەبوو پشکی لە فڕۆشتنی نەوتی عێراق ھەبووە و قەرەبوو کراوەتەوە، دەکرێت عێراق خاوەنداریەتی بەشێک لە بیرە نەوتییەکانی بۆ "ئێران" بگوازێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھەیمان تەحسین" بەڕێوەبەری فەرمانگەی حزب و لایەنە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن ڕایگەیاند، پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە باشی و بێ گرفت بەڕێوەدەچێت و زۆربەی شارەکانی عێراق تەواو کراوە، ئەمڕۆش لە کۆی ٦١٢ وێستگەی تانە لێدراوی پارێزگای "زیقار"، ١٥٠ وێستگە ژماردنەوەیان بۆ دەکرێت، ھەر ئەمڕۆ نزیکەی ٣٠٠ وێستگە لە پارێزگای "سەڵاحەدین" ژماردنەوەی بۆ دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش دەنگەکانی زیاتر لە ١٦٠ وێستگەی پارێزگای "بەسڕە" دەژمێردرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەوانی، ئاماری کوشتن و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٠، ٨٩ رۆژنامەنووس لە ھەموو عێراقدا کوژراون، زۆرترین رێژەی کوشتنی رۆژنامەنووسانیش لە ساڵی ٢٠١٥دا بووە، کە لەوساڵەدا ٢٦ رۆژنامەنووس کوژراون، دەشڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو یەکی مانگی رابردوو ٣ رۆژنامەنووس لە عێراق کوژراون و دۆسێی ھەڵاتنی تاوانبارانیش لە سزا تائێستا لە عێراق درێژەی ھەیە، بەپێی ئامارێکیش عێراق لە دوای سۆماڵ و باشووری سودان، لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە، کە تێیاندا بکوژانی رۆژنامەنووسان لە سزا دەربازیان دەبێت، 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق رایگەیاند، بە ھیچ جۆرێک نابن بە لایەن لە کاروبارەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت و گفتوگۆی نێوان کوتلە سیاسییەکان.سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو ھەواڵانە رەتدەکەنەوە کە ھەندیک لایەن بڵاویان کردووەتەوە و باسیان لەوە کردووە سیستانی دەستوەردانی لە کاروبارەکان کردبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، شیعە و سونەی پارێزگای دیالەی بە برا ناو برد و رایگەیاند، ھەندێک لایەن پەرە بە ئاگری دووبەرەکی دەدەن و شەڕی مەھەبی زیندوو دەکەنەوە.
سەدر ئاماژەی بەوەش داوە، پارێزگای دیالە بووە بە دیلی بەفێرۆدان و تیرۆر و میلیشیاکان، بۆیە پێویستە ھێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان ھەستن و رێگە لەم مەترسییە بگرن و سنورەکانی پارێزگاکە بپارێزن.
ئەم پەیامەی سەدر دوای ئەوە ھات چەند رۆژێکە ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان بەشێک لە دانیشتوانە شیعە و سونە نشینەکانی پارێزگاکە و چەند کوژراوێکی لێکەوتووەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە نێویشیاندا دابینکردنی بودجە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە ھەژارەکان، دابینکردنی سێ ملیارد دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی بەکارھێنانی بۆ بارە لە ناکاوەکان، ھەروەک سێ ملیارد دینار تەرخان کراوە، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاوەرۆ و چارەسەرکردنی زیانەکانی لافاو.
ھەر لە کۆبوونەوەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەروەریی یاسا و سزادانی بکوژانی ھاوڵاتیان و چالاکوانانی مەدەنی دووپات کرایەوە. سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەموو پشتیوانییەکی بۆ سەربەخۆیی دادگاکان دووپات کردەوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر لە تویتەر ھاشتاگی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی راگەیاندوە و نوسیویەتی، لەگەڵ ھیچ لایەنێکی سیاسی ناکۆکی نییە تەنھا لە بابەتی چاکسازی ناوخۆیی و دەرەکی و خۆشەیستی نیشتماندا نەبێت. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، باشترین کار بۆ داھاتوی عێراق، پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانییە، سەدر پێی وایە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوو بەرە دابەش دەبێت، بەرەیەکیان ئەو لایەنانەن کە پێکەوە حکومەتێکی زۆرینە پێکدەھێنن و ئەرکی ئەنجامدانی چاکسازی لەسەر سەرجەم ئاستەکان لە ئەستۆ دەگرن، بەرەی دوەمیش بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەبێت کە نابێت پەراوێز بخرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆن رایگەیاند، لە زیقار ژماردنەوە بۆ دەنگەکانی ٦١٢ وێستگە دەکەن کە تانەیان لێدراوە و پڕۆسەکەش ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.


تا ئێستا کۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی بۆ وێستگە تانە لێدراوەکانی شەش پارێزگا کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامەکاندا رووی نەداوە و ساختەکاری بەدی نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆردومانەکان بە فڕۆکەی ئێف ١٦ ئەنجامدراون و مۆڵگەیەکی شانە نوستوەکانی داعشیان لە ناوچەی عەیس لە خۆرھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین کردوەتە ئامانج.


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھێزێک لە ئۆپراسیوانەکانی سەڵاحەدین پشکنینیان بۆ ناوچەی بۆردومانەکە ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا تیرۆریستێکیان دەستگیرکردوە و لە ھەمان شوێندا سێ تیرۆریست گەمارۆ دراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...350351352353354...402