گۆتێرێس داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات ناکۆکییەکانیان تێبپەڕێنن
کوردسات نیوز
٣٠ی ئابی ٢٠٢٢
ستیڤان دوجاریک وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، گۆتێرێس بەنیگەرانییەوە چاودێری خۆپیشاندان و پێشھاتەکانی عێراق دەکات، داواشدەکات رەوشەکە ئارام بکرێتەوە و دان بەخۆدا بگرن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی.
"گۆتێرێس" داوای لە سەرجەم لایەنەکانیش کردووە ناکۆکییەکانیان تێبپەڕێنن و بەبێ دواکەوتن دەستبکەن بە دانوستانی گشتگیر و ئاشتییانە.
ھاوکات یەکێتی ئەوروپاش نیگەرانی لەرەوشی عێراق دەربڕی و سەرباری داواکاری بۆ دان بەخۆداگرتن، داوای لە لایەنەکان کرد زمانی گفتوگۆ زاڵ بکەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی.


