دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەیان سەبارەت بە داواکاری "موقتەدا سەدر" بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ مورافەعە بەڕێوەدەچێت، چونکە ژمارەی داواکارانی گشتی دەگاتە ھەزار و ٣٦ کەس و بریکارەکانیشیان ژمارەیان ٤٣ کەسە و ھۆڵی دادگای فیدراڵی ناتوانێت ئەو ژمارە زۆرە لەخۆبگرێت. 

 کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی لەچوارچێوەی ئەو قەیرانە سیاسییەدا کە زیاتر لە ١٠ مانگە بەرۆکی عێراقی گرتووە.

"کەریم علێوی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتحیش رایگەیاند، ھەموو لایەنە سیاسییەکان و ھاووڵاتیان لە چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەدان، چونکە ھەر بڕیارێک بدرێت، دیمەنی سیاسی عێراق بۆ قۆناغی داھاتوو دیاریدەکات و دەبێت لایەنەکان پابەندبن پێوەی.