تورکیا داوا لە لایەنە عێراقییەکان دەکات کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان بھێنن
کوردسات نیوز
٣٠ی ئابی ٢٠٢٢
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە رایگەیاند، ئەوەی لە بەغداد روودەدات سەقامگیری و ئاسایشی عێراقی خستووەتە مەترسییەوە و ئەمەش مایەی نیگەرانییە بۆ تورکیا، بۆیە داوا لە لە سەرجەم لایەنەکان دەکەن دان بە خۆیاندا بگرن و لە توندوتیژی دووربکەونەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەشی کردووە ئەگەر زۆر ناچارنەبن بەھیچ جۆرێک سەردانی بەغداد نەکەن و لەو شوێنانەش دووربکەونەوە کە خۆپیشاندان و توندوتیژییان تێدایە.


