عیراق

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێش کۆتاییھاتنی کارەکانی حکومەت، ھەوڵدەدەن چەند گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بە بەھای چەندین ملیار دۆلار ئیمزا بکەن و لە رێی ئەو گرێبەستانەوە کۆمپانیاکە لە عێراق وەبەرھێنان لە کەرتی غاز و وزە و ئاو و پیشەسازی پترۆکیمایی وەبەرھێنان بکات.


وەزیری نەوتی عێراق ھیواشی خواستوە لە چوارچێوەیەکی یاساییدا کۆمپانیا سعودی و ئیماراتی و بیانییەکان لە عێراق پارێزراو بن، بۆئەوەی بەو شێوەیە ھانی کۆمپانیاکان بدرێت لە عێراق وەبەرھێنان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی زانیارییەكان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، بە فەرمانێك عەبدلغەنی ئەسەدی لە پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی دوورخستۆتەوە و حەمید شاتڕی بریكاری دەزگای هەواڵگری بۆ جێگاكەی راسپاردووە،
هەرچەندە تائێستا هۆكاری دوورخستنەوەی عەبدلغەنی ئەسەدیی ئاشكرانەكراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئەمنییەكانی دوای پەلامارەكەی هەفتەی رابردووی داعشدا بێت لە گوندی رەشادی قەزای شارەبان، دوورخستنەوەكەشی كاردانەوەی لێكەوتەوە و سەعد سەعدی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی عەسائبی ئەهلی حەق رەخنەی لە بڕیارەكەی كازمی گرت و رایگەیاند، حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە و دەسەڵاتی ئەنجامدانی كۆمەڵێك بڕیار و گۆڕانكاری نیە.  



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەدر" لە تویتێکدا نوسیوویەتی، زانیاری تەواویان لە بەردەستدایە کە چەند وڵاتێکی ھەرێمی دەستوەردان دەکەن لە کاروباری ھەڵبژاردنەکانی عێراق و فشار لەسەر کوتلە و لایەنە سیاسییەکان دروست دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، کە ئەوەش زیانی بۆ عێراق و گەلەکەی ھەیە. 


"سەدر" داوای لەو وڵاتانە کرد کە بکشێنەوە لە دەستوەردانەکان و ھەروەھا دانوستان کردن لەگەڵیان ڕەتدەکاتەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی ھەر دەستوەردانێک بەزاندنی سەربەخۆی و سەروەری و ھەژموونی وڵاتەکەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا دەنگەکانی زیاتر لە ١٤ ھەزار و ٦٢٠ وێستگەی تانەلێدراو ژماردنەوەی بۆ کراوە، کە دەکاتە ٢٥٪ی وێستگەکانی عێراق، ھیچ گۆڕانکارییەکیش لە ئەنجامەکان ڕووی نەداوە و ساختەکاریش نەکراوە.


کۆمسیۆن ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا ژماردنەوەی دەنگەکان لە وێستگە تانە لێدراوەکانی بۆ چەند پارێزگایەک کراوە ئەمڕۆش ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای "ھەولێر و کەرکوک و موسەنا و کەربەلا و قادسیە و ئەنبار" بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق یەکبخرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی ئەڵمانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ھەڵدەستێت بۆ سەرتاسەری عێراق دروست دەکات و ژمارەکانیش بە ئینگلیزی دەنوسرێت و بۆ ھەر تابلۆیەکیش ٣٠ ھەزار دینار لە خاوەنەکەی وەردەگیرێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق دەڵێت، یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تەنھا لە عێراق نییە، بەڵکو زۆربەی وڵاتان جێبەجێیان کردووە، چونکە ئەو بابەتە دەکەوێتە ناو رێککەوتنی ڤیەننا، کە وڵاتانی پابەند کردووە بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە جۆرێک ژمارەکەی روون بێت و بە زمانی ئینگلیزی نووسرابێت و لەبری ناوی پارێزگا ژمارە و کۆدی تایبەت دابنرێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە ئەگەر ئەو سیستمە جێبەجێ بکرێت، لە کاتی چونەدەرەوەی ئۆتۆمبێل بۆ وڵاتانی دەرەوە، پێویست بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ناکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆن لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سێیەم ڕۆژی دەستپێکردنی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگی وێستگە تانە لێدراوەکان، بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنەکان و ڕێکخراوەکان و ڕاگەیاندنەکان، ژماردنەوەی دەستیی بۆ دەنگی وێستگە تانە لێدراوەکان لە پارێزگاکانی میسان و دیالە و بەری ڕەسافەی بەغداد کراوە و ئەنجامەکەی بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بەرز کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو لەبەر ڕۆشنایی ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان.


کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی وێستگەکانی بەری کەرخی بەغداد دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی ڕێنماییە نوێیەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراق بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، لە ئێستادا کار بە کارتی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین ناکرێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتیار تەنھا بە پشکنینی "پی سی ئاڕ"ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کەمتر لە ٧٢ سەعات پێش گەشتکردن، دەتوانێت گەشتەکەی ئەنجام بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ داعش پەلاماری کارگەیەکی خەڵوزیداوە لە گوندی حوایجی سەر بە قەزای حەویجە لە باشووری خۆرئاوای کەرکوک و لە ئەنجامدا دوو کرێکاریان کوشتوە و دووانی تریشیان بریندار کردوە، ھاوکات ژمارەیەک کرێکاری تریشیان رفاندوە.
دوای رووداوەکەش ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئۆپراسیۆنێکیان بۆ دۆزینەوەی ڕفێندراوەکان و ئەنجامدا .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەنگۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەک خێزانیان لە گوندەکانی قەزای شارەبان بڵاوکردووەتەوە، کە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستیەوە و تا ئێستا ھیچ خێزانێکی تر بەھۆی پشێویەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ئەو گوندانەوە ئاوارە نەبوون.


ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ٢٢٧ خێزان لە گوندی نەھر ئیمام بەھۆی پەلامارەکانی داعش بەرەو خانەقین ئاوارەبوون، ھاوکات ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان، بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشھاتەکانی ڕەوشی گوندەکانی سنووری شارەبان کۆبووەوە.


مستەفا کازمیش ڕایگەیاند، داعش ھەوڵ بۆ کردنەوەی جێپێی خۆی لە پاریزگای دیالە دەدات، بەڵام ھەرگیز ڕێگەیان پێنادەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تارق حەرب ڕونیکردۆتەوە، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و دادگا، دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنیان نییە، و  بەپێی دەستور ئەو دەسەڵاتە لای ئەنجوومەنی نوێنەرانە. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەڵبژاردن گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، لەبەرئەوەی خولی پێشوو خۆی ھەڵوەشاندۆتەوە، پێویستە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی خول نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت کە بڕیاربدات بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن، ئەوەش کارێکی ئەستەمە 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە نوسراوێکدا کە ئیمزای موقتەدا سەدری لەسەرە ھاتووە، لە ھەنگاوی یەکەمدا بۆ داخستنی بارەگاکانی ھێزەکانی سەرایا سەلام، سەرجەم بارەگاکانیان جگەلە بارەگاکانی نەجەف و کەربەلا و سامەڕا و بەغداد دادەخرێن و کارمەندەکانیان وەک ئەندامی رەوتی سەدر دادەنرێنەوە و چەکھەڵگرتنیش تەنھا لە چوارچێوەی ئەو بارەگایانەدا دەبێت.


ھێزەکانی سەرایا سەلام کە گرووپێکی چەکداری سەر بە رەوتی سەدرن و بەشێکیشن لە حەشدی شەعبی، ساڵی ٢٠١٤ دوای سەرھەڵدانی گرووپی تیرۆرستی داعش دروستکران و راستەوخۆ لە ژێر فەرمانی موقتەدا سەدر رێبەری رەتی سەدردان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، رۆژی سێ شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی و بە ئامادەبوونی وەزیرە کوردەکان کۆدەبێتەوە و  بڕیاردەدرێت لەسەر ڕەوانەکردنی ٢٠٠ ملیارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کۆمپانیای سۆمۆ لەمانگی رابردوودا ٩٢ ملیۆن و ٤٢٢ ھەزار و ٤٨٥  بەرمیل نەوتی ھەناردەی وڵاتانی جیھان کردووە و تێکڕای نرخی فرشتنی یەک بەرمیل نەوت ٧٣.٣ دۆلار بووە ، کۆی داھاتەکەشی لەو مانگەدا شەش ملیار و ٧٧٧ ملیۆن و ١٣٤ ھەزار دۆلار بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەلایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دۆسیەیەکی گشتگیری بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی پارێزگای دیالە کردەوە، کە بە پێی دواین ئامار ٢١ کەس لە ھەردوو گوندی ڕەشاد و ئیمام نەھرەین کوژراون و نزیکەی ١٥ کەسی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش، لە گوندی "رەشاد" سەر بە قەزای میقدادیە لە سنووری پارێزگای دیالە و دەستڕێژی گوللەیان لە خەڵكی مەدەنی كرد و بەهۆیەوە نزیكەی 14 كەس كوژراون و 15 كەسیش برینداربوون كە ژن و منداڵیشیان لە ناودایە، هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، بەهۆی پەلامارێكی تر لە گوندێكی تر لە هەمان ناوچە، 7 كەس كوژراون.

بۆ كۆنتڕۆڵكردنی رەوشەكە، وەفدێكی ئەمنی كە پێكهاتوون لە راوێژكاری ئاسایشی نیشمانی و سەرۆك ئەركانی سوپا و جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، چوونەتە ناوچەكە و لەگەڵ فەرماندەی ئەمنیەكانی ناوچەكە كۆدەبنەوە.

خوێناوی پەلامارەكەی شەوی رابردووی داعش كاردانەوەی لێكەوتەوە و "د.بەرهەم ساڵح" سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، پەلامارە ترسنۆكانەكەی دیالە، هەوڵێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری عێراق و بیرهێنەرەوەیەكە بۆ پاڵپشتیكردن لە دەزگا ئەمنییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە شانەكانی داعش، هاوكات "مستەفا كازمی" سەرۆك وەزیران رایگەیاند،  پابەند دەبن بەو سوێندەی كە خواردوویانە بۆ كێوماڵكردنی داعش جا لە هەر شوێنێكبن، تاوانەكەی میقدادیەش بەبێ تۆڵە تێناپەڕێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ژمارەیەك وڵات ئیدانەی رووداوەكەیانكرد.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، دوای پێداچوونەوە بەو تانانەی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن لایەنەکانەوە تۆمار کراون، ھەزار و ٤٣٦ تانەیان ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنیش، لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەوە پێداچوونەوەی سەرجەم تانەکان کۆتایی ھاتووە و سەرجەمیان لە چوارچێوەی یاساییدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لەمرۆشەوە ھەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان دەستپێدەکات و ژمارەیەک وێستگە دەکرێنەوە بەپێی ئەو تانانەی لە زیاتر لە ٢ ھەزار وێستگەوە تۆمار کراون، ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ھەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە پارێزگای نەینەواوە دەستپێدەکات و  لە سەعات ٨ی بەیانی تا ٥ ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، لە رۆژانی پێنجەشمە و ھەینیشدا دەنگەکانی "بابل و بەغداد" ھەژمار دەکرێن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...351352353354355...402