بانگەوازەکەی سەدر بۆ کۆتایھێنان بۆ خۆپیشاندانەکان پێشوازیی فراوانی لێکرا
کوردسات نیوز
٣٠ی ئابی ٢٠٢٢
سەرکردەی ھێز و لایەنە سیاسیەکانی عێراق پێشوازییان لە بانگەوازەکەی سەدر کرد و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی سەدری کرد و ھەڵوێستەکەی بە قەبارەی عێراق ناوبرد کە زۆر زیاتریان لێ چاوەڕواندەکات.
ھەروەھا یۆنامی سوپاسی بانگەوازەکەی سەدری کرد و رایگەیاند، دانبەخۆداگرتن و ئارامگرتن گرنگن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش پێشوازی لە بانگەوازەکەی سەدر کرد بۆ کۆتاییھێنان بە پشێوییەکان و کشاندنەوەی لایەنگرانی لەناوچەی سەوز، جارێکی تریش بانگھێشتی لایەنەکانی کرد بۆ دیالۆگ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و رزگارکردنی عێراق لەو دۆخە سەختە.
ھەروەھا ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر کۆتایی بە توندوتیژی چەکداری ھێنا و شایەنی رێزو ستایشە. قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیش سوپاسی موقتەدا سەدری کرد.
لە کاردانەوەیەکی تریشدا موسەنا سەمەرایی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم سوپاسی سەدری کرد بۆ ھەڵوێستە مێژوویەکەی بۆ کوژاندنەوەی ئاگری ئاشوب و پاراستنی نیشتمانی و گەل لە مەترسی.
ێالح محەمەد عێراقی وەزیرەکەی سەدریش داوای لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی کرد لەناوچەی سەوز بکشێنەوە و تاکو ھێزە ئەمنییەکان رەوشەکە بگرنەوە دەست، بە پێچەوانەوە دەوڵەت ھیچ شکۆیەکی نابێت.



