سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت، بڕیارەکەی سەدر گرنگ و بوێرانە بوو و عێراقیش پێویستی بە چارەسەری ریشەیی کێشەکان ھەیە
٣٠ی ئابی ٢٠٢٢
٣٠ی ئابی ٢٠٢٢
شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەند ئەندامێکی دژە تیرۆری عیراقی و مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبی لە شاری کەرکوک رویدا، و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و دوو کەسی تریش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەوی رابردوو لە شەقامی کۆڕنیشی شاری کەرکوک، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان چەند کارمەندێکی دژە تیرۆری عیراقی و مەفرەزەیەکی حەشدی شەعبیدا دروستبووە و دواتر شەڕەکە پەرەی سەندووە بۆ بەکارهێنانی چەک و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان هەردوولادا.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەو شەڕە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کەسی، لە ئاکامی پێکدادانەکەشدا هاووڵاتییەک و ئەندامێکی حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هاووڵاتییەک و ئەفسەرێکی تریش بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و تۆمەتبارانی هەردوولا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستپێکردووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كشانەوەی حزبەكەی لە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم راگەیاند.
لە پەیامێكدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی وردەكاریی هەوڵەكانی حزبەكەی بۆ پێكهێنانی حكومەت خستەڕوو و رایگەیاند، سەرباری ئەوەی زیاتر لە 15 جار سەردانی هەولێری كردووە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی جیاواز و خزمەتگوزار، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان هەر مەرحەلەیەكی پێشكەوتنیان بە بیانوویەك تێكداوە.
سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، كەمینەیەك لەناو ئەو حزبە سەلماندیان كە دیموكراسی نازانن، رێز لە دەنگدەر ناگرن و پارەی خەڵك بۆ كڕین و هەڕەشەكردن لە پەرلەمانتاران بەكاردەهێنن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، دوای وەرگرتنی دەسەڵاتی تەواو لە سەركردایەتیی حزبەكەی، یەكەم بڕیاریان كشانەوەیە لەو حكومەتە شكستخواردووە و و دووپاتی كردەوە كە لەمەودوا هەموو هێز و توانای خۆیان بۆ خزمەتكردنی خەڵك لە دەڤەرەكەی خۆیان بەكاردەهێنن.
لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا، سەرۆكی یەكێتی هۆشداریی توندی بە پارتی دا كە واز لە هێز جووڵاندن و ترساندنی خەڵك بهێنن و وتی: "مەجبوورمان مەكەن كاردانەوەمان هەبێت، چی بكەن لەوێ ئێمە لێرە دەیكەین؛ سەرۆكی هەرێم، سەرۆكوەزیران و وەزیر دابنێن، ئێمەش دایدەنێین. لە كۆتاییشدا جەختی كردەوە: ئێوە دەستان پێكرد، بە خوای گەورە من تەواوی دەكەم."
عەلی زەیدی و دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و هەدولا جەختیان لە گرنگی کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و زآڵبونی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە پەیوەندییەکەدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان، رەوشی ناوچەکە و ئاسۆکانی قۆناغی داهاتوو تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و راوێژکاری نێوان بەغداد و واشنتن کردەوە بۆ روبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردوە.
هەروەها پشتیوانیکردنی سەقامگیریی ناوچەیی و پێشخستنی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان و رێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی دووپاتکردەوە سەبارەت بە رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و رەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکی عیراق وەک دەستپێکێک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ