جەیمس ئیڵدر وتەبێژی رێکخراوی یونسێف تایبەت بە منداڵان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە جنێف رایگەیاند، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپا و ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە سودان کە زیاتر لە ١٠ مانگە بەردەوامە، زیانی زۆری بەھەموو تاک و خێزان و بوارەکانی ئەو وڵاتە گەیاندووە و ژێرخانەی ئەو وڵاتەی بە تەواوی وێران کردووە.

وتیشی، بەپێی دواین ئامارەکان کە لەماوەی سێ مانگی رابردوودا کۆکراونەتەوە، لە ئێستادا زیاتر لە لە ٧٠٠ ھەزار منداڵ لە سودان مەترسیدارترین ھەڕەشەی نەبوونی خۆراک و برسێتی و نەخۆشی جۆراوجۆریان لەسەرە و ئەگەر رێگەچارەی گونجاو نەدۆزرێتەوە بۆ کۆتایی ھێنان بەشەڕ لە سودان، کارەساتی گەورەی مرۆیی لەناو ومنداڵانی ئەو وڵاتە دروستدەبێت.