دوو رکابەری سەرەکی ھەڵبژاردن لە پاکستان سەرکەوتنیان راگەیاند
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٤
دوانزەیەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان رۆژی پێنج شەممە بەڕێوەچوو، لە دوای کۆتایھاتنی پڕۆسەکە نەواز شەریف، سەرۆکی وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی پارتی یەکێتیی موسڵمانانی پاکستان رایگەیاند زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەستھێناوە، ھاوکات عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان لە زیندانەوە سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردن راگەیاند.
تا ئێستا ئەنجامی رەسمی دەنگدان رانەگەیەنراوە، بەڵام نەواز شەریف دەڵێت ٥٩ کورسی لەکۆی ٢٦٦ کورسی لە پەرلەمانی فیدراڵی بەدەستھێناوە، ھاوکات عیمران خانیش دەڵێت، ٤٩ کورسی پەرلەمانیان بە دەستھێناوە.
عیمران خان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە ئامادەکراوە بانگەشەکانی نەواز شەریفی رەتکردەوە و داوای لەلایەنگرانی کرد ئاھەنگ بگێڕن.