بەپێی راپرسییەکی نێودەوڵەتی لەندەن "زیرەکترین شاری جیھانە"
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٤
پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمی وزە رایگەیاند، بەپێی راپرسییەکیان بۆ زیرەکترین شارەکانی جیھان کە لە ١٨٣ شاری ٩٢ وڵات ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای تایبەت بە گەشە و زیندوێتی ئابووری و چۆنێتی ژیانی دانیشتووانەکانیان، شاری لەندەن بە پلەی یەکەمی جیھان ھاتووە و لەسەری ئاستی وڵاتانی عەرەبیش ھەرچەندە شاری ئەبو زەبی ئیمارات بە پلەی یەکەم دیاری کراوە، بەڵام لەسەر ئاستی جیھان لە پلەی ١١٦ھەمدایە، شاری دەوحەش لە قەتەر لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی دوەوەمدایە و لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ١٢٠مدایە.
بەپێی ئەو راپرسییەی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمی وزە، لەناو ئەو ١٨٣ زیرەکترین شارەی وڵاتانی جیھان، بەغدادی پایتەختی عێراقی تێدا نییە، لەکاتێکدا چەندین شاری تری عەرەبی وەک ریازی پایتەختی سعودیە و کوەیت و مەنامە و عەمان و قاھیرە بە پلەی جیاواز لە ناو ریزبەندییەکەدا دیاریکراون.