تەندروستیی جیھانی: رەوشی تەندورستی لە کەرتی غەززە زۆر مەترسیدارە
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٤
تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی رایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل زۆربەی نەخۆشخانە سەرەکییەکانی کەرتی غەززە بە تەواوی وێران بوون یان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و توانای ئەوەیان نەماوە نەخۆش لەخۆبگرن و تیمەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیش بەھۆی چڕی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ناتووانن بگەنە بەھەموو ناوچەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندارەکان.
وتیشی، نەمانی دەرمان و پێداویستییە پزیکشییەکانیش ھێندەی تر رەوشتی تەندروستی لەکەرتی غەززە سەخترکردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی ھێندە مەترسیدار کە پێویستی بەوەیە بە زووترین کات شەڕ رابگیرێت و بەپێچەوانەوەشەوە کارەساتی زۆر خراپ و چاوەڕوان نەکراو روودەدات.