نەتەوەیەکگرتوەکان: عێراق بۆ لابردنی مین و تەقەمەنی پێویستی بە ٣٠ ساڵە
ئاکام
١١ی شوباتی ٢٠٢٤
بیر لۆدھامەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین رایگەیاند، لایەنە نێودەوڵەتییەکان پاڵپشتی داراییان بۆ عێراق کەمکردوەتەوە بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکان لە مین و تەقەمەنی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتی عێراق لە بودجەدا بڕە پارەیەک بۆ پاککردنەوەی خاکی وڵاتەکەی دابین بکات و رەنگە چەند ملیار دینارێکی بوێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان سەلامەت بن و ژیانیان لەو ناوچانەدا نەکەوێتە مەترسییەوە.
دەشڵێت، زیاتر لە دوو ھەزر و ٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی عێراق تەقەمەنی و مینی تیادا شاردراوەتەوە بەھۆی گرژی و شەڕی عێراق لە ساڵی ١٩٨٠ەوە بۆ ٢٠١٤.