جیهان

تائێستا زیاتر لە نیوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان جیاکراوەنەتەوە، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، بزووتنەوەی "ئینساف" بە سەرۆکایەتی عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتەکە، ٤٩ کورسی پەرلەمانیی بەدەستھێناوە، لەبەرامبەردا حزبی رابیتەی ئیسلامی نەواز شەریف ٤٢ کورسی و حزبی گەلی پاکستانی ٣٤ کورسییان بەدەستھێناوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە عیمران خان و ھاوسەرەکەی لەسەر چەندین تۆمەت سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە و چاوەڕواندەکرا حزبەکەی نەواز شەریف سەربکەوێت. 

لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان کێبڕکێیەکی توند لەنێوان پارتەکەی عیمران خان و نەواز شەریف و بێلاوال کوڕی بێنەزیر بۆتۆ ھەبوو، لەسەر بەدەستھێنانی ٣٣٦ کورسی پەرلەمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئیستادا ھەموو ھەوڵێکی ئەمریکا بۆ ئەوەیە زۆرترین ھاوکاری مرۆیی بگەیەنرێتە زیانلێکەوتووان و لێقەومانی کەرتی غەززە، کە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئاوارەبوون و ژیانیان لەوپەڕی خراپیدایە لەگەڵ گەیشتنە رێککەوتن بە مەبەستی ئازادکردنی سەرجەم دیل و بارمەتەکان، جەختیشیکردەوە، بۆ بەدیھێنانی ئەو دوو مەبەستە ھەموو جۆرە فشارێک دەکات و ھەوڵەکانیش چڕدەکاتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو رەخنانەی کە زۆر بەتوندی لە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سوپای ئەو وڵاتەکەی گرتووە و پێی ڕاگەیاندوون ئەوەیە، کە شێوازی ھێرش و وەڵامدانەوەیان بۆ سەر کەرتی غەززە لە بەرامبەر ھێرشەکانی حەماس، سنوورەکانی تێپەڕاندووە و نابێت بەو شێوەیە مامەڵە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی رایگەیاند، روسیا بە فەرماندەیی ئەمریکای وتووە، ئەگەر دەیانەوێت جەنگ و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان رابگیرێت، دەبێت ھەناردەی چەک بۆ ئۆکراین رابگرن، بەو شێوەیە ھەموو شتێک لەماوەی چەند ھەفتەیەکدا کۆتایی دێت، دواتریش دەتوانرێت لەسەر چەند مەرجێک رێککەوتن بکرێت. 

پوتن جەختیشیکردەوە لەوەی، روسیا چەندین جار پێشنیازی دانوستانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا کردووە، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئۆکراین بەڕێگەی ئاشتییانە بدۆزرێتەوە، بەڵام کەس گوێی لێنەگرتوون.
پوتن وتیشی، وڵاتانی رۆژئاوا درکیان بەوەکردووە کە روسیا شکست ناھێنێت و ئەوە ئاسان نییە، بۆیە پێویستە بیربکەنەوە کە بۆ قۆناغی داھاتوو چی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی کۆمپانیای میتا رایگەیاند، ھەژماری خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستگرام داخستووە، چونکە چەندین جار سیاسەتی کۆمپانیاکەی پێشێلکردووە.   

خامنەیی کە ٣٥ ساڵە حکومی ئێران دەکات، "لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام پێنج ملیۆن فۆلۆوەرزی ھەبووە". 

ئەگەرچی فەیسبوک و ئینستگرام لە ئێران قەدەغەکراون، بەڵام خەڵکی ئەو وڵاتە لەڕێی "ڤی پی ئێن"ەوە بەکاریدەھێنن.

داخستنی ھەژماری خامنەییش، ھاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر جەنگی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رەسمی کۆریای باکوور بڵاویکردووەتەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، لەئێستادا یەکێک لە گەورەترین دوژمنەکانی وڵاتەکەی، کۆریای باشوورە و ئەگەر ھەر جوڵەیەک لە دژی کۆریای باکوور بکات، بەبێ بیرکردنەوە و دوو دڵی بە یەکجاری لەناوی دەبەن و ئەگەر ھێرشبکرێتە سەر کۆریای باکووریش، بڕیار و وڵامیان بەشێوەیەک دەبێت کە مێژوو دەگۆڕێت.

سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرج نییە ئاشتی و سەقامیگری تەنھا لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە بەدیبھێنرێت، چونکە ھەندێکجار ناچار پێویستە لە رێگەی شەڕەوە ئاشتی و ئارامی بەدەستبھێنرێت.

پێشتریش ئەنجومەنی باڵای گەل لە کۆریای باکوور بە کۆی دەنگ  بڕیاریدا سەرجەم رێککەوتنەکان لە بواری ئابوری لەگەڵ کۆریای باشور ھەڵبوەشێندرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەنعانی رایگەیاند، ئەو ھێرشەی ئەمریکا لە بەغداد ئەنجامیدا و کوژرانی لێکەوتەوە، لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانێتی بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل دژی گەلی فەڵەستین. 

وتیشی، ئەو ھێرشە نموونەیەکی باڵایە بۆ ئەوەی ئەمریکا دەوڵەتێکی تیرۆریستییە و سەروەری و یەکڕیزی خاکی عێراق پێشێل دەکات و پێچەوانەی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە. 

کەنعانی پێشیوایە، بەردەوامی سەرکێشی ئەمریکا ھەڕەشە لە ئاشتی و ئەمنییەتی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد تورک رایگەیاند، گەلی کورد ساڵانێکە بۆ ئاشتی و ئازادی تێدەکۆشێت و ئێستا جارێکی دیکە لە مەیداندایە بۆ دادپەروەری و یاسا و تێکۆشان. 

ئاماژەی بەوەشدا، سیستمی دەوڵەتی داگیرکەر نەک تەنھا باکوری کوردستان، بەڵکو رۆژئاواش دەکاتە ئامانج. ھەروەھا زیندانیان بۆ ئازادی ئۆجالان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، بۆیە پشتیوانیانن و لەگەڵیان دەبن، چونکە تێکۆشانی ئەوان بۆ بەھای مرۆیی و پێکەوەژیانی گەلانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم عەبدی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "زووم"ەوە بەشداری کردبوو ھۆشداریدا لە زیادبوونی پەلامار و چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش لە سوریا، چونکە ئاڵۆزییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەقۆزنەوە و خۆیان رێکدەخەنەوە.

وتیشی، ھێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر ھێزەکانی ھەسەدە مەترسیدارە و ئەمریکاشیان لەو مەترسییە ئاگادارکردووەتەوە. 

سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکە رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و کۆشکی سپی و پنتاگۆن دڵنیاییان داونەتێ کە نوێنەرایەتییان لە ناوچەکە دەمێنێتەوە، بەڵام رەنگە سەربازانی ئەمریکا بۆ ھەمیشە لە رۆژئاوای کوردستان نەمێننەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ١٢٦مین رۆژی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان گەیشتە زیاتر لە ٢٧ ھەزار و ٩٤٧ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ ١٣ کۆمەڵکوژی دیکەی لە غەززە ئەنجامداوە و لە ٢٤ سەعاتی رابردووشدا ١٠٧ کەس کوژراون و ١٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئامارەکە، ژمارەی بریندارەکان لەسەرەتای ھێرشەکانەوە کە لە رۆژی حەوتی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە تا ئەمڕۆ ٦٧ ھەزار و ٤٥٩ کەس برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆڕتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ بەردەوامی سەرقاڵبوونی جیھان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بۆردومانەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان چڕتر دەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە، ملیۆنان ھاووڵاتی لە رۆژئاوای کوردستان بێبەشبوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی و کارەبا، سەرەتاکانی ئەمساڵیش تورکیا بۆردومانەکانی چڕترکردووەتەوە بۆ سەر ئەو رێگا ستراتیژییانەی لەرێگەیانەوە خزمەتگوزاری دەگەیەننە ناوچەکە.

رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ، بۆردومانەکانی تورکیای لە رۆژئاوای کوردستان بە تاوانی جەنگ ناوبردووە و ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە تورکیا دەستبەجێ دەست لە بۆردومانکردنی رۆژئاوا ھەڵبگرێت و پابەندی یاساو ڕێسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی پێنجشەممە پەنابەرێکی ئێرانی تەمەن ٣٢ ساڵ، لەنێو شەمەندەفەرێکدا ١٥ سەرنشینی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بە بارمتە گرت و شەمەندەفەرەکەی لە نزیک شاری باولمێس لە رۆژئاوای سویسرا ڕاگرت.

بە وتەی پۆلیسی سویسرا، پەنابەرە ئێرانییەکە چەک و تەوری پێبووە و ھەڕەشەی کردووە. ھەروەھا دەڵێت، بە دەیان پۆلیس بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە ھەوڵدابوون بۆ ھێورکردنەوەی پەنابەرەکە و ئازادکردنی بارمتەکان، بەڵام بێسوود بووە، ھەربۆیە بە غافڵگیرانە تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

ژان کریستۆف ساوترێل وتەبێژی پۆلیسی کانتۆنی ڤۆد ڕایگەیاند، لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و  پاڵنەری ھێرشبەرەکەش نازانرێت، تەنھا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دیموکراسی لەکێشەدایە نەک ئەو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەیروت ڕایگەیاند، ئاسایشی لوبنان بۆ ئەوان ھاوشێوەی ئاسایشی ئێران و ناوچەکەیە، پێویستە ئەمریکا بوەستێت لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل لە ململانێکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

جەختی لەوەش کردەوە، وەکو ئێران بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی بەھێزی لوبنان و گروپە چەکدارەکان، بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ھەواڵگری ئەمەریکا لە میانی راپۆرتێکدا بۆ کۆنگرێس ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل توانای شەڕی بزووتنەوەی حەماسی لاواز کردووە، بەڵام لە نەھێشتنی ئەو بزووتنەوەیە نزیک نەبووەتەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئەو وڵاتە شەڕکەرەیە.

دەشڵێت، بەرپرسانی ئەمەریکا گومانیان لەسەر ئەوە دروستکردووە کە ئایا لەناوبردن یان نەھێشتنی حەماس ئامانجێکی واقیعییە یان نا، بەو پێیەی حەماس وەک ھێزێکی پارتیزانی لە تۆڕێکی ئاڵۆزی تونێلەکاندا خۆیان حەشاراداوە، ھەربۆیە ڕەنگە لاوازکردنی ھێزی بزووتنەوەکە ئامانجێکی بەدیھاتووتر بێت تا لەناوبردنی.

بەرپرسانی ھەواڵگری ئەمریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کوشتنی فەلەستینیەکان دەبێتە ھۆی رق ئەستووری ئەوانیتر و بەمەش ھێزی حەماس زیاتر دەبێت.

ئەو راپۆرتە لەکاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ھێزەکانیان ژێرخانی بزووتنەوەی حەماس لە خان یونس ھەڵدەوەشێنن و بەوتەی خۆیان یەحیا سینوار سەرۆکی حەماس لەوێ خۆی حەشارداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤیدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەئێستادا تەنھا دەروازەی گرنگ کە تایبەتە بە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی کەرتی غەززە، تەنھا دەروازەی رەفەحە لەسەر سنوری میسر کە ئێستا بە وتەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە بە مەبەستی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی لە شارۆچکەی رەفەح.

وتیشی، ئەمریکا لەو بارەیەوە ھۆشداری داوەتە ئیسرائیل لە ھێرشکردنە سەر شارۆچکەی رەفەح کە دەبێتە ھۆی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی، چونکە تەنھا دەروازەیە کە لە رێگەیەوە وڵاتانی جیھان ھاوکارییە مرۆییەکانیان دەگەیەننە کەرتی غەززە، بۆیە پێویستە ئیسرائیل زۆر بە وردی بیر لە بابەتێکی لەو جۆرە بکاتەوە و ژیرانە بڕیار بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رناوی کاندیدەکانی پارتەکەی بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ١٦ شاری گەورە و ٤٠ ناوەند و ٣ قەزا راگەیاند.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بۆ شاروانی ئیستەنبوڵ ھەریەک لە "مارال دانش بێشتاش و موراد چەپنی" کاندیدکران، ھەروەھا "کەمال بولبول و نەسیبە بەھادر"بۆ شارەوانی ئەنتالیا و "ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیر"بۆ شارەوانی مێردین کاندیدکراون.

بڕیارە ٣١ی ئاداری داھاتوو پڕۆسەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بۆ ھەزار و ٤٧١ شارەوانی بەڕێوەبچێت، بەپێی ئامارێکی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیاش، ٣٦ حزب مافی بەشداریکردنیان لەو ھەڵبژاردنەدا ھەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ئەو ھەڵبژاردنە زیاتر لە ٩٠ ھەزار ناوەندی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرایەوە و کێبڕکێ دەکرێت لەسەر بەدەستھێنانی ٣٣٦ کورسی پەرلەمان و ھەروەھا ئەندامانی پەرلەمانی ھەرێمەکانیش ھەڵدەبژێردرێن.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە بە رەوشێکی ئەمنی و سیاسی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و کێبڕکێیەکی توند ھەیە لەنێوان پارتەکەی عیمران خان و نەواز شەریف و بێلاوال کوڕی بێنەزیر بۆتۆ. 

چاوەڕوانیشدەکرێت ئەو ھەڵبژاردنە گەڕانەوەی "نەواز شەریف" سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لێبکەوێتەوە، کە بۆ ویلایەتی چوارەم سەرۆکایەتی حکومەتی پاکستان بگرێتەوە دەست.   

١٢٨ ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان ھەیە و ھەر حزبێک توانی پشتیوانی سێیەکی پەرلەمانتاران بەدەستبھێنێت، دەتوانێت حکومەت پێکبھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...149150151152153...513