سەرۆك وەزیرانی هیندستان هێرشی وڵاتەكەی بۆسەر پاكستان وەك شانازییەكی مێژویی ناو دەبات، عیراقیش داوایان لێدەكات كێشەكانیان بە ئاشتیی چارەسەر بكەن.

ناریندرا مودی سەرۆك وەزیرانی هیندستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی كابینەی حكومەتەكەی رایگەیاند هێرشەی كە شەوی رابردوو، شانازییەكی مێژویی بووە و هیچ هەڵەیەك لە هێرشەكەدا نەبوە.

هیندستان هێرشەكە مووشەكییەكەی ناو ناوە (سیندور یان خاڵی سور)، بەهۆیەوە 26 كەس كوژران و 46 كەسی تریش برینداربوون. هێرشەكە كاردانەوەی لێكەوتەوە، فەڕەنسا و ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆربەی وڵاتانی جیهان داوای دانبەخۆداگرتن لە ئەو دوو وڵاتە دەكەن.

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراقیش لە پەراوێزی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، هیندستان و پاكستان خاوەن چەكی ئەتۆمین، بۆیە پێویستە گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بە ئاشتیی چارەسەر بكرێن.