بۆ سێیەم رۆژ شەڕ و پێكدادان لە نێوان پاكستان و هیندستان بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 40 كەس لە هەردوولا كوژراون.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، سوپای هیندستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو، سوپای پاكستان بە چەكی سوك و تۆپخانە، تۆپبارانی هێڵی كۆنترۆڵ كردووە، كە پاكستان و هیندستان لەیەك جیادەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای هیندستان بەشێوەیەكی گونجاو وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە و هیچ زیانێكیان نەبووە.

لەلایەكی دیكەوە دەسەڵاتی فڕۆكەخانەكانی پاكستان راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی كەراچی و لاهور و سیالكۆتی بەشێوەیەکی کاتی، راگەیاند.

ئەم راگەیاندنەی پاكستان دوای ئەوە هات كە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە شاری لاهور لە رۆژهەڵاتی پاكستان دەنگی تەقینەوەیەك بیستراوە.

دوای ئەوەی رۆژی 6ی ئەم مانگە، سوپای هیندستان هێرشی بۆ سەر كشمیری پاكستان دەستپێكرد، ئەو وڵاتەش وەڵامی دایەوە و بەهۆیەوە 31 پاكستانی و 13 هیندی كوژراون.