جێگری سەرۆکی ئەمریکا: هەرگیز ناهێڵین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی
محەمەد رزگار
٧ی ئایاری ٢٠٢٥
بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکە دەستپێبکاتەوە، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت: هەرگیز رێگە نادەین تاران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ئەرێنی بووە و رێگەش بە تاران دەدەین وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی مەدەنی بەکاربهێنێت، بەڵام هەرگیز ناهڵێڵین ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی .
وتیشی؛ لەو باوەڕەداین رێککەوتنێک ئەنجام بدرێت دووبارە ئێران تێکەڵی ئابووری جیهان بکرێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، سێ گەڕی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریكا و ئێران بە نێوەندگیری عومان لە مەسقەت و رۆما ئەنجامدراوە و بەرپرسانی تاران و واشنتۆنیش ئەنجامی دانوستانەكانیان بە ئەرێنی وەسف كردووە.