ماکرۆن: کوردانی سوریا بەبێ پشتیوانی بەجێ ناهێڵین
محەمەد رزگار
٧ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، داوای لە سەرۆكی سوریا كردووە پارێزگاری لە پێكهاتەكان بكرێت و رێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق جێبەجێبكرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا رایگەیاند، پشیوانی لە پڕەنسیپ و یەکسانی و دادپەرەوەری سوریای نوێ دەکەین.
ماکرۆن وتیشی:ئایندەیەکمان بۆ سوریا دەوێت مافی هەموو پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرێت وهەموو سورییەکان بەبێ جیاوازی پارێزراوبن
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، بە شەرعم وتوە دەبێت رێککەوتنی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری کوردەکان لەسوریا جێبەجێ بکات.
لەبەرانبەردا ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا رایگەیاند: ئاوادانکردنەوە و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان یەکێکە لە ئەولییەتی کارەکانمان.
شەرع وتیشی: لەگەڵ ماکرۆن هاوڕابووم لەسەر پاراستنی ئاسایشتی سوریا.