سەرۆکی کۆریای باکور سەردانی کارگەیەکی تەقەمەنی وڵاتەکەی کرد
محەمەد رزگار
٧ی ئایاری ٢٠٢٥
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور کارگەیەکی تەقەمەنی وڵاتەکەی بەسەرکردەوە و داوای لە کارگەکە کرد بەرهەمهێنانی موشەک زیاد بکەن.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون پشکنینی کارگەیەکی تەقەمەنی وڵاتەکەی کرد و داوای کردووە موشەکی زیاتر بەرهەمبهێنن لەپێناو پڕچەککردنی زیاتری سوپای وڵاتەکەی.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کیم جۆنگ ئون رایگەیاندووە دامەزراوە تەقەمەنیەکانی وڵاتەکەی زۆر بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و هەروەها توانای بەرهەمهێنانی موشەکیش بە خێرایی گەشەی کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور راشیگەیاندووە، بەرهەمهێنانی گوللـە لە کارگەکانی تەقەمەنیدا بە تێکڕای ساڵانە چوار هێندە زیادی کردووە.