کوردستانکوردستان

لە ساڵی 2016وە تا کۆتایی 2025 لە سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسکی نەخۆشخانەی هیوا 484 نەخۆش چاندنەوەیان بۆ ئەنجامدراوە.

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ئامارێکی سەبارەت بە چاندنی مۆخ لە نەخۆشخانەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای ساڵی 2016 تا کۆتای سالی 2025 کۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی کە چاندنی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە بریتیە لە (484) نەخۆش لە هەردوو جۆری چاندن، کە بریتین لە (293) جۆری یەکەم(Autologous) واتە خۆوەخواز، هەروەها (191) جۆری دووەم (Allogenic) واتە لە نزیکترین کەسی خێزانەکەی مۆخەکەی وەردەگیرێت وکاری چاندنەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت.

نەخۆشخانەی هیوا راشیگەیاند، سەرەرای بوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان کاری چاندنی مۆخ لە سلێمانی ببێ بەرانبەر بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت، لە کاتێکدا کاری چاندنی مۆخ لە دەرەوی ووڵات بۆ یەک نەخۆش بڕی 77 ملیۆن دینار تێچووەکەی دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم سەنتەرە لەلایەن تیمێکی وڵاتی ئیتاڵیا سەرپەرشتی دامەزراندن و وەرگرتنی نەخۆشیان دەکرد، پاشان لەلایەن پزیشکانی پسپۆرانی نەخۆشیەکانی خوێن و پسپۆریە جیاوازەکان کاری چاندنی مۆخ ئەنجامدرا.

نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرایکرد، وەک تاکە سەنتەری هەرێمی کوردستان و عیراق چاندنی مۆخی ئێسک لەم سەنتەرە بێ بەرانبەر ئەنجامدەدرێت لە زاخۆ و تا بەسرە.

بەپێی ئامارەکەی نەخۆشخانەی هیوا ژمارەی نەخۆشەکان دابەشبوون بەسەر شارەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی تری عیراق...

سلێمانی: 222 نەخۆش

هەولێر: 129 نەخۆش

دهۆک: 22 نەخۆش

هەڵەبجە: 9 نەخۆش

زاخۆ: 7 نەخۆش

شارەکانی دیکەی عیراق: 95 نەخۆش

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ 80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕ دەبێت، کە قازی محەمەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد.

کۆماری کوردستان یان کۆماری مەھاباد، لە ٢٢ـی کانوونی دووەمی 1946 لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا، و قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، کە لە سەدەی بیستەمدا و لە دوای کۆماری ئارارات دامەزرا، پایتەختەکەی شاری مەھاباد بوو.

دامەزراندنی کۆماری کوردستان

لە ئەیلوولی 1945، قازی محەمەد و سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی تەورێزیان کرد بۆ ئەوەی چاویان بە کونسوڵی سۆڤیەت بکەوێت بۆ دەرباری پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باکۆ، ئازربایجانی سۆڤیەت کران. لەوێوە ئاگاداربوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە ھەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت، لە 10ـی کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی رۆژھەڵات دا گرت کە پێشتر بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو. قازی محەممەد بڕیاری دا ھاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە 15ـی کانوونی یەکەمدا، کۆماری مەھابادی کوردیی دامەزرێنرا، یەکەم کابینەی دەوڵەت لە 14 وەزیر پێک هات و سوپای کۆماری کوردستان دامەزرا.

لە 22ـی کانوونی دووەمی 1946، قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی راگەیاند، ھەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە، ئەمانەن:

-زمانی کوردیی بکرێتە زمانی راگەیاندن و خوێندن و ئیدارە.

-ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان.

-ھەموو لیپرسراوەکان لە خەڵکی ناوچەکە ھەڵبژێردرێن.

-یەکێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان.

-یاسایەک ھەبێت کە بەیەک چەشن مامەڵە کرێکار و کەسایەتییە باڵاکان دا بکات.

جوگرافیای کۆماری کوردستان

کۆماری کوردستان زۆرتر ناوچەی  موکریانی دەگرتەوە و پایتەختەکەی شاری مەهاباد بوو.

شارەکانی بۆکان، شنۆ،پیرانشار، سەردەشت و نەغەدە  بەشێک لە کۆماری کوردستان بوون، کۆمار لە باشوورەوە ھەتا نزیک شارەکانی بانە و سەقز  درێژەی ھەبوو و لە باکووریشەوە داخوازی بەڕێوەبردنی شارەکانی ورمێ و سەڵماسی دەکرد کە لەژێر دەسەڵاتی کۆماری نەتەوەیی ئازەربایجاندا بوون.

کۆماری کوردستان بە پێچەوانەی کۆماری ئازەربایجان کە بە پاڵپشتی سەربازی سۆڤیەت راگەیەنرا، پشتی بە هێزی سەربازی خۆیی بەست و سوپای کۆمار کە بەشێکی پێکهاتبوون لە هێزی بارزانییەکان بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی، دامەزرا و محەمەد حوسێن سەیفی قازی وەک وەزیری جەنگ دەستنیشان کرا و پلەی جەنەڕاڵ بەخشرایە مەلا مستەفا بارزانی.

ئەو سوپایە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی سوپاییەکی نیشتمانی تێدا بوو و بە شێوەیەکی سەردەمیانە رێکخراو، بۆ پارێزگاری لە سنوورەکانی کۆماری کوردستان

سۆڤیەت کە هاوکات لە شاری تەورێز پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی بۆ نەتەوەی ئازەری دەکرد، دەیویست کوردستانیش بکاتە بەشێک لە دەوڵەتی ئازەربایجان، بەڵام بە هەوڵ و پێداگرییەکانی قازی محەمەد کە ناسناوی پێشەوای کوردی پێ بەخشرابوو، سۆڤیەت لەو بڕیارەی پاشگەز بووەوە و ناچار بوو ددان بە دەسەڵاتی کورددا بنێت.

پەیوەندی لەگەڵ سۆڤیەت

ھێزەکانی سۆڤیەت و بەریتانیا لە کۆتایییەکانی ئابی 1941 ئێرانیان داگیر کرد، یەکێتیی سۆڤیەت لە باکورەوە بەشداری لە داگیرکردنەکە کرد، سۆڤیەت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی کوردی. ھێزیان لە نزیک مەھاباد جێگیر نەکرد تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەریی گەورە دروست بکات. لە رێگەی چالاکیی (دۆستانە) و، وەک دابینکردنی کەرەسەی گواستنەوە، دەرکردنی سوپای ئێرانی، و کڕینەوەی تەواوی بەرھەمی تووتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی قازییان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبەزاند لەبەر ئەوەی رەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. ھەروەھا دژی راگەیاندنی کۆماری سەربەخۆی کوردی بوون.

لە 26ـی ئازاری 1946، بەھۆی فشاری ھێزە رۆژاوایییەکان، بۆ نموونە ئەمریکا، سۆڤیەت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکوری ئێران دەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازربایجاندا، ئەمە بووە ھۆی دابڕانی کۆماری مەھاباد لە سۆڤیەت و دواجار بووە ھۆی داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەممەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد، بەرھەمو سەرچاوەی داراییان نەماو شێوازی ژیانیان بەھۆی دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو، یارمەتی دارایی و سەربازی لە سۆڤیەتەوە نەما، و خێڵەکان ھیچ ھۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەممەد نەئەبینییەوە، زۆرێک لە خێڵەکان قازییان بەجێ دەھێشت، لە 5ـی کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند، کە ڕێگە لە ھەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە، لە 15ـی کانوونی یەکەم، سوپای ئێران ھاتە ناوچەکە و دەستی بەسەر مەھاباد دا گرت. لەگەڵ ھاتنیان، چاپخانەی کوردییان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، ھەر کتێبێکی کوردییان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند، دواجار لە 31ـی ئازاری 1947، قازی محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە مەھاباد و لە ھەمان ئەو مەیدانەی کە کۆماری کوردستان ی لێ راگەیاندبوو لە سێدارە درا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لایەنە سیاسییەكانی هەرێم جگە لە پارتی بۆ پشتیوانی رۆژئاوا لە هەولێر   كۆبونەوە ولە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئیدانەی بێدەنگی وڵاتان بەرانبەر هەڕەشەكانی سەر گەلی كوردیان كرد و  داوایان لە هاوپەیمانان كرد بەرپرسیارێتی خۆیان بە كردار بسەلمێنن.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوە هاتووە، پرسی كورد پرسێكی رەوایە لە رۆژئاوا و پێویستە بەپێی قۆناغەكە و هەلومەرجی نوێ و ناوچەكە، پێگەی كورد لە سوریادا پارێزراو بێت و چارەسەری ئاشتیانە بكرێت بە بنەمای گفتوگۆی هەردوولا.

داواش دەكەن، مافە سیاسی و مەدەنی و كلتورییەكانی كورد لە دەستوری سوریادا رەنگبداتەوە و هاوبەشی كورد لە دامەزراوەكانی سوریا هاوتا بێت لەگەڵ پێگە و خەباتی كورددا لە رۆژئاوا، هەروەها هەردوولا بە كردار پابەندی رێككەوتنی نێوانیان بن بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی ناوچەكە.

هاوكات، لایەنە سیاسییەكانی هەرێم ئیدانەی راگەیەنراوی وەزارەتی ئەوقافی سوریا و ئەو هەوڵانە دەكەن كە دەیانەوێت بەرگی ئایینی بە بەری گرفتەكانی رۆژئاوادا بكەن.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەناوی سەرجەم لایەنەكانەوە  رایگەیاند راگەیەنراوەكەیان دەكەنە یاداشتێك و دەینێرن بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانان و لایەنە پەیوەندیدارەكان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کریس ڤان هۆل، سیناتۆری ئەمریکی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی  هەسەدە، پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامدا و کریس ڤان هۆل جەختی کردەوە ئەمریکا دەبێت دڵنیا بێت لەوەی هەسەدە بە دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

کریس ڤان هۆل، سیناتۆری ئەمریکی لەسەر حزبی دیموکراتەکان رایگەیاند،  لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) قسەی کردوە سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریا بەتایبەتی لە شاری کۆبانێ.

کریس ڤان هۆل، ئاماژەی بەوەکردوە؛ دوای دەیان ساڵ لە ململانێ و چەوساندنەوە، بەرەوپێشبردنی سەقامگیری لە سوریا هەم بۆ گەلی سوریا و هەم بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرنگە و بەو پێیەی هەسەدە شەریکێکی نزیک و سەری ڕمن لە شەڕی دژ بە داعشدا، ئەمریکا ئەو ئەرکەی لەسەرشانە دڵنیابێتەوە لەوەی، کە بە دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

سیناتۆرەکەی ئەمریکا ئەوەشیخستوەتەڕوو، پێویستە ئەمریکا دەستبەجێ داوای ئەوە بکات، کە حکومەتی سوریا پابەندی ئاگربەستەکە بێت و خۆی لە هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانە بپارێزێت کە زۆرینەیان کوردن.

جەختکردوەتەوە، زۆر گرنگە ئەمەریکا کار بکات بۆ ئەوەی هەردوولا بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستان پێش ئەوەی ئاگربەستی ئێستا کۆتایی پێبێت، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە کە بەتەواوی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵ بە حکومەتی سوریا بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛  ئێمەی کورد لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە دژی کورد پشتی نەیارانی کورد دەگرن و هەموو جارێکیش دوای ساڵانێک بۆیان دەرکەوتووە کە زیانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنها ئەوەندە بەسە بیریان بێت سەردەمێک پشتی رژێمی بەعسیان گرت لە دژی کورد،بەڵام  کوردمایەوە و  بەعس بە دنیایەک کارەسات و تاوانەوە رۆیشت.

قوباد تاڵەبانی نوسیویشیەتی؛ بیری هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدانی جیهانی دەخەینەوە، کە ئەمە تەنها هێرش نییە بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر و رۆژئاوای کوردستان، بەڵکو هێرشە بۆسەر شکۆ و کەرامەتی کورد لە هەموو جیهان، هێرشە بۆ سەر هێز و گەلێک، کە زیاتر لە دوازدە ساڵە لەبری هەموو دونیا، شەڕی تیرۆری کرد و گەلانی سوریای بەبێ جیاوازی و بەهەموو پێکهاتەکانییەوە پاراست.

لە کۆتای پەیامەکەشیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت؛ شانازی بەو هەستی هاوپەیوەندی و هاوسۆزییەی هەموو کوردەوە دەکەین و ئەمەش تەنها گەرەنتیی بوون و مانمانە و بە ئەرکی خۆمان دەزانین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ یارمەتیدانی کوڕ و کچە ئازاکانمان لە رۆژئاوا و راگرتنی ئەو دۆخە دژوار و ئاڵۆزە و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە و گەرەنتیکردنی مافەکانیان لەناو دەستووری هەمیشەیی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تا دێت بازنەی پشتگیری و پشتیوانییەکان بۆ رۆژئاڤا بەرفراوانتر دەبێت بۆ ئەو مەبەستە و لەهەڵوێستێکی نەتەوەییدا  خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشداری لە خۆپیشاندانی فراوانی ئێوارەی ئەمڕۆی کرد کەلەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەمیانی ئەو خۆپیشاندانەدا کە لەشەقامی سالمەوە دەستی پێکرد و لەکەشێکی سارد و لەبەردەم پڕوشەی بارینی بەفردا، خاتوو شاناز لەنێو ئاپۆڕای هاووڵاتیان و رێپێوانی چین و توێژەکاندا بەڕێکەوت و لەبەردەم باخی گشتی کۆبوونەوە و دروشمی حەماسی و یەکگرتوویی کوردیان وتەوە و پشتگیری خۆیان بۆ رۆژئاوا دەربڕی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەشداریکردنی لەم رێپێوانە جەماوەرییە بەرفراوانەدا بەئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی لەقەڵەم دا و رایگەیاند، ئامادەبووم لەبەر ئەو زوڵمەی بەرامبەر گەلەکەم ئەکرێت، هیوادارم ئەم یەکبونەمان هەر بمێنێتەوە، وتیشی لەوەتەی بیرمە بەشداری خۆپیشاندانم کردوە، ناتوانین لەماڵەکانی خۆمان دانیشین و پشت بکەینە ئەو هەموو ئازارە و ناڕەواییەی بەرامبەر بە خوشک و براکانمان ئەکرێت.

دووپاتیشی کردەوە، کە نابێ بهێڵین مێژوو دوبارە بێتەوە، چونکە کورد میللەتێکە هەر لەزووەوە زوڵمی لێ کراوە، وەک باوکم لە شیعرەکەیدا ئەڵێ (نە وڵاتی کەسمان داگیرکردوە و نەمافی کەسمان خواردوە)، وتیشی دۆخی رۆژئاوا شتێک نیە کە بێدەنگ بین لەسەری

لەنێو ئەو کۆبونەوە جەماوەرییەی کورداندا لەسلێمانی و هاواری پشتیوانی بەرخودانی رۆژئاڤا، خاتوو شاناز نەیشاردەوە کە بێ ئەندازە نیگەرانە لەدوای شکاندنی زیندانەکان و دەرچونی داعش لەو زیندانانە، و رایگەیاند بیرمان نەچێتەوە ئەمانە هەر ئەو کەسانەبوون کە کیژۆڵەکانی شنگالیان لە رەققە فرۆشت.

هەروەک کوردێک سوپاسی ئەو کەسانە و ئەو پارێزەرو سیناتۆرانەی کرد کە بەدڵ لەسەر بابەتی کورد قسەیان کردوە بۆ پشتگیری رۆژئاوا

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشی، ئەم دۆخە بێگومان بەچەک چارەسەر ناکرێ هەموومان ئەزانین هەرتەنیا چارەسەرمان گفتوگۆیەکی عادیلانەیە، کوردیش هەقی خۆیەتی دوای ئەم هەموو ساڵە کەمافی ژیانی هەبێ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، لە ئێستادا سەرەڕای راگرتنی شەڕ، زیندانى ئەلقەتان لە رەقە کە دوو هەزار ئەندامی داعشی تێدایە، لەژێر بۆردومانی چڕدایە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرپرسیارن لە ئاسایش و سەلامەتی ئەو گروپەی پاسەوانی زیندانەکە دەکەن.

داواش لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ و ئەو کەسانە بپارێزن، کە لە رابردودا تەنیشتیان وەستاون و شەڕی تیرۆریان کردووە.

ناوەندی راگەیاندنی سوریای دیموکراتیش لای خۆیەوە  رایگەیاند ناوچەی زەلکان و زیندانى ئەلقەتان لەلایەن چەکدارەکانی سوریاوە بۆردومان دەکرێت و بەهۆیەوە بریندار هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی بەگری سوریا رایگەیاند، لە سەعاتی هەشتی ئەمشەوەوە ئاگربەستیان راگەیاندوە بۆ ماوەی چوار رۆژ و هەسەدەش لە راگەیەندراوێکدا پابەندبونی خۆی بە ئاگربەست راگەیاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دژەتیرۆری رۆژئاوای كوردستان ستایشی هەڵوێستی نیشتمانیی دژەتیرۆری سلێمانی  دەكات.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویكردەوە، یەكینەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا رایگەیاندووە، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان ئاڕاستەی هێزەكانی دژەتیرۆری سلێمانی دەكەن و ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەكانی ئەو هێزە دەكەن لە پشتگیریكردنی رۆژئاوای كوردستان.

دژەتیرۆری رۆژئاوا ئاماژەی بەوەش كردووە، هێزەكانی دژەتیرۆری سلێمانی هەمیشە لە سەختترین و دژوارترین رەوشەكاندا وەك هێزێكی پشتیوان لە تەنیشت یەكینەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا وەستاون، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو هێزەكەش زۆر پتەوە.

وتیشی، هاتنی ئێستای هێزەكانی دژەتیرۆری سلێمانی بۆ ناوچەكە، بە مەبەستی بەهێزكردنی بەرگرییەكان و پاراستنی گەلی رۆژئاوای كوردستانە لەو هەڕەشانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە.

ئەم هەڵوێستەی دژەتیرۆری سلێمانی لە كاتێكدایە، ناوچەكە بە رەوشێكی ئەمنی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكینەكانی دژەتیرۆر لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەك.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانی رایگەیاند، دیمەشق وەڵامی هیچ کام لە دەستپێشخەرییەکانی راگرتنی ئاگربەستی نەداوەتەوە، کە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا خرایەڕوو، ئاماژەی بەوەشکردوە ستایشی خۆڕاگریی خەڵک و شەڕڤانان دەکەن لە هەموو ئەو ناوچانەی کە رووبەڕووی هێرشی دڕندانە و کوشتاری بە ئەنقەست دەبنەوە بەرانبەر کورد، جەختیش دەکاتەوە ناوچە کوردییەکان هێڵی سورن.

مەزڵوم کۆبانێ  فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە ئاژانی هەواڵی هاواری راگەیاندوە، هێرشەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادیان کردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی دەستبەسەرکردنی چەکدارەکانی داعش و خێزانەکانی داعش لە شەدادی و کەمپی هۆل.

ئاماژەی بەوەشکردوە،  بەهۆی ئەوەی پاسەوانانی کەمپی هۆل رووبەڕووی هێرشی قورس بونەتەوە بە ناچاری هیزەکانیان کشاندوەتەوە.

ناوبرا جەختیشیکردوەتەوە  حکومەتی سوریا بەردەوامە لە هێرشە چڕەکانی بۆ سەر شارەکانی حەسەکە و کۆبانێ و داواش لە حکومەتی سوریا دەکەن هێرشەکان بوەستێنێت و بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ .

فەرماندەکەی هەسەدە رویکردوەتە هاوپەیامانی نیودەوڵتی و داوایان لێ دەکات بەرپرسیارێتی هەڵبگرن لە پاراستنی دامەزراوەکانی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی داعش.

هەروەها جەختیکردوەتەوە لەوەی ستایشی خۆڕاگریی خەڵک و شەڕڤانان دەکەن لە هەموو ئەو ناوچانەی، کە رووبەڕووی هێرشی دڕندانە و کوشتاری بە ئەنقەست دەبنەوە بەرانبەر کورد و لە ئێسادا هیزەکانیان کساندوەتەوە بۆ ئەو ناوجانەی زۆرینەیان کوردن و پاراستنیان هێڵی سوورە و بۆ ئەو مەبەستەش درێغی ناکەن لە بەرگریکردن .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "مامۆستایانی ئایینی، سەركردە گیانباز و كوردپەروەرەكان، پیاو بن و مەردبن مێژوو لە بێ باكی كەس شەرم ناكات، وەرنە پێش بڕیار و فەتواكانتان بخەنە كار وا میللەتی كورد قڕ و ئەنفال و جینۆساید ئەكرێت و بێدار بن و شتێك بكەن".

دەقی پەیامەکە

نزیكەی چوار دەیەیە سەركردەکانی ئەم میللەتە بەش مەینەتە ، مێشكی ئەم گەلە چەوساوەیەیان بردووە، بە باسكردنی كوردایەتی و مەردایەتی و گیانبازی و فیداكاری بۆ خاك و نیشتمان، كە هەر ڕۆژە و بە جلێكی ئوتوكراوی نوێ و ماركەوە لەسەر مینبەرەكان هاتوو و هاوارتان تا كەشكەلانی فەلەك دەرۆشت و كوردایەتیتان بەهەموو جیهان دەفرۆشتەوە و بەشی كەستان نەهێشتەوە، لەو لاشەوە لەوەتەی هەیە مەلاكان لە مینبەری پێغەمبەرەوە (د.خ) بانگەوازی شەهیدبوون لە پێناو خاك و نیشتمان بە بەرگریكردن لەخاك بە جیهاد و گەیشتن بە پلەی شەهیدبوون دەدا بە گوێماندا... كەچی ئێستا هەموو بێ باك لەوەی گەلی برا لە "ڕۆژئاوا" بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، قڕ دەكرێت و جینۆساید دەكرێت، هەم سەركردە و هەم مەلاكانیش دەنگیان نیە و واقیان وڕماوە بە دیار سڕینەوەی براكانمان لە "ڕۆژئاوا".

 

رۆژ ڕۆژی غیرەت و مەردایەتییە... كوڕگەل...

 

مامۆستایانی ئایینی، سەركردە گیانباز و كوردپەروەرەكان، پیاو بن و مەردبن مێژوو لە بێ باكی كەس شەرم ناكات، وەرنە پێش بڕیار و فەتواكانتان بخەنە كار وا میللەتی كورد قڕ و ئەنفال و جینۆساید ئەكرێت و بێدار بن و شتێك بكەن .

دووبارە گەر لە كورسی و مینبەرەكانتان ناترسن هەڵوێستان هەبێت، خۆتان بۆ گەل و خاك یەكلاكەنەوە با ئەوەی ماوە لە "ڕۆژئاوای كوردستان" لەدەستی نەدەین ئەگەر ڕاست ئەكەن، ئەمڕۆ ڕۆژی غیرەت و هیمەتە.

خوا دەزانێت مێژوو ڕەحمتان پێ ناكات، لە كەمتەرخەمی و بێ باكیتان، دواجار هەمووتان ڕوو ڕەشی دونیا و قیامەت دەبن.

#بژی_بەرخودانا_ڕۆژئاوا

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیگەرانی لە روداوەكانی رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا دەردەبڕێت و دەڵێت: رۆژئاوا لە جیاتی دونیا شەڕی دژ بە تیرۆریستان كرد.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕێن لەو روداوانەی  چەند رۆژێكە، لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا رودەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، وێڕای هاوسۆزیمان لەگەڵ گەلەكەمان لە رۆژئاوا کە لە جیاتی دونیا  قارەمانانە شەری دژی تیرۆرستانی داعشی کرد، ئیدانەی بێدەنگی بەرانبەر هەڕەشەکردن لە گەلەکەمان دەکەین کە جێی قبوڵ نییە و پێمانوایە، ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی و نێوەندگیرانی رێككەوتننامەی دیمەشقی لە 10-3- 2025یش ئەوەیە دەستبەجێ دژی ئاڵۆزییەكان  و سەنگەر لێگرتن لە هاووڵاتییانی مەدەنی بوەستنەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی داواش دەکات، گوشار بكەن بۆ پایەداركردنی بژاردەی ئاشتی  نەك بژاردەی شەڕ كە دەرئەنجامەكەی لەبەژوەندیی هیچ لایەك نابێت، بەتایبەت دوای  پەرەسەندنەکانی هەڵاتن و دزەكردنی چەكدارانی داعش لە زیندانەكان.

راشیگەیاند، بۆیە پشتگیریی خۆمان لە گەلەکەمان و لە هەر هەوڵێك دووپات دەكەینەوە، کە ئەو مەترسیانە وەک خۆی دەبینێ و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشە نەخوازراوەدا دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیانی لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەکاتەوە، نزیک ئەو شوێنانە نەکەونەوە کە خۆپیشاندانی تێدایە بۆ پشتگیریکردنی رۆژئاوای کوردستان.

کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، راگەیەندراوێکی بەپەلەی بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە چاودێری ئەو بانگەشانە دەکەن کە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە هەولێر و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ کراون.

کونسوڵخانەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کردووە کە چاودێری میدیا ناوخۆییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی دوایین زانیاری و بە هەموو شێوەیەک لە شوێنی گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکان دوور بکەونەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە رەنگە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە خێرایی پەرە بسێنن، زۆرجار دەبنە هۆی پەککەوتنی هاتوچۆ و خزمەتگوزارییەکان، و هەندێک جار ڕەنگە توندوتیژییان لێ بکەوێتەوە."

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە هۆشداریی گەشتکردن بۆ عیراق هێشتا لەسەر "ئاستی 4" (Level 4: گەشت مەکە) ماوەتەوە، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی تیرۆر، رفاندن، ململانێی چەکداری، و نائارامییە کۆمەڵایەتییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رەوشی رۆژئاوای کوردستان و سوریا بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە، "لەکاتێکدا داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەم، کە بکەونە خۆ و فشار بکەن بۆ ئاگربەست و ڕاگرتنی ئەم هێرشانە، هۆشداریشیان پێ دەدەم، کە ئەمە لێکەوتەی مرۆیی و سیاسیی زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە".

دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عیراق

بانگەوازی مرۆیی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی جەرگبڕ و پڕئازار لەبارەی گەلی کوردەوە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاڤا)وە دەبیستین، کە هاوڵاتییانی مەدەنی لە ژن و پیاو و منداڵ ڕووبەڕووی شاڵاوێکی دڕندانە دەبنەوە، ئەمەیش بە هۆی ئەو هەڵمەتە دڕندانەوەیە، کە چەند گروپێکی ناو سوپای سووریا و  جیهادییەکان و داعشە ئازادکراوەکانی دوێنێی زیندانی شەدادی و زیندانەکانی تر، بەرپایان کردووە و شەپۆلێکی تری ئاوارەبوونی هاوڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لەکاتێکدا داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەم، کە بکەونە خۆ و فشار بکەن بۆ ئاگربەست و ڕاگرتنی ئەم هێرشانە، هۆشداریشیان پێ دەدەم، کە ئەمە لێکەوتەی مرۆیی و سیاسیی زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە.

هەموو کۆمەڵگەیەک بە جیاوازی نەژاد و ئایین و ڕەچەڵەکییەوە، مافی یەکسانیی ژیان و ئازادی و ئارامی هەیە.

بە داخی زۆرەوە، لە گەلێک میدیا و سەرچاوەوە، قێزەونترین ڕەفتاری نامرۆڤانەی ئەو هێزانە دەبینین، کە گوایە نوێنەرایەتیی سوپای سووریا دەکەن، بەرامبەر ئەو خەڵکە بێتاوانەی، کە ١٤ ساڵە لەگەڵ جەنگ و کۆچدا دەژین.

بەرپرسیارێتیی هەموو ڕووداوەکانی سووریا لە ئەستۆی ئەو وڵاتانە دایە، کە لە نێوەندگیریی ڕێکەوتنی نێوان بەڕێزان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدیدا بوون، وادیارە ئەم ڕێکەوتنەیش جێبەجێ نەکرا.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

خانمی یەکەمی عێراق

٢٠/١/٢٢٦

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراكسیۆنی یەكێتی داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هەڵوێستی بەپەلەیان هەبێت و پەلاماردانی كورد لە سوریا رابگرن.

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەنراوێكی لەبارەی رەوشی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، پەنابردنەبەر شەڕ و توندوتیژی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە سیاسییەكانی كورد لە سوریا، هەنگاوێكی مەترسیدارە و دەبێتەهۆی نائارامی و دڵەڕاوكێ لە هەموو ناوچەكەدا، حكومەتی سوریاش لەبری ئەوەی هەنگاو بەئاراستەی چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان بنێت و كار بۆ دەستورێك بكات مافی كورد و پێكهاتەكانی تر دەستەبەر بكات، كەچی پەنا بۆ پەلاماردانی كورد دەبات و دەیەوێت كۆمەڵكوژی ئەنجام بدات.

جەختیشیكردووەتەوە، پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەكان زیانی گەورە لە ئارامی ناوچەكە و ئاشتی و دیموكراتی دەدات و تەنها داعش و گروپە تیرۆریستییەكان لێی سوودمەند دەبن و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی دژی داعشیش لەبەردەم بەرپەرسیارێتییەكی مرۆیی و مێژووییدان.

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەكات، هەڵوێستی بەپەلەیان هەبێت و ئەو خوێنڕێژیی و پەلاماردانەی كورد لە سوریا رابگرن و پشتیوانی گەلی كورد بكەن لە بەدیهێنانی مافەكانی بە رێگەچارەی سیاسی و دەستوریی، نەك كۆمەڵكوژیی و قڕكردن، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی عیراق و لایەنە سیاسییەكانیش دەكات، هەڵوێستیان هەبێت بۆ راگرتنی شەڕ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی لەبارەی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت؛ رۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت. ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە بەربەرییانەیە بەرانبەر بە گەلی کورد دەکەین.
دەشڵێت؛ گەلی کورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناکات.

سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، رۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان کرد و لە بەرانبەردا باجێکی گەورەیدا، ئەوان شایەنی رێز و کەرامەت و پاراستنی راستەقینەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا دەکەم بەبێ دوودڵی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەرقەرارکردنی سەقامگیری.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل دەڵێت: رۆژئاوای کوردستان بەرخۆدانی بێوێنەیان کردووە، لە ئێستاشدا بەتەنها جێیان ناهێڵین باجەکەی هەر شتێک بێت.

موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی هێزەکانی گشتی پاراستنی گەل 'هەپەگە' رایگەیاند، بەرخۆدانی رۆژئاوا زۆر شتی فێری ئێمە کرد و بە رۆحی خۆیان بەرخۆدانیان کردووە، لەئێستاشدا بەتەنها جێیان ناهێڵین باجەکەی هەرشتێک بێت.

وتیشی، ئەوەی پێویست بكات وەك گەلی كورد بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامی دەدەن، دەشڵێت، پەلامارەكان تەنها دژی رۆژئاوا نین، بەڵكو دژی هەموو گەلی كوردە و داوا لە هەموو گەلی كوردیش دەكات بەرخوردان بكەن.

قەرەیلان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پێویست بكات وەك گەلی كورد و تەڤگەری ئازادی بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامی دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد،، وەك دەردەكەوێت لە دیزاینكردنەوەی ناوچەكەدا نایانەوێت گەلی كورد جێگە و پێگەی هەبێت. نایانەوێت گەلی كورد ببێتە خاوەن ئیرادە خۆی.

 

دەقی پەیامەکەی موراد قەرەیلان ....

 

"سەرەتا بە ڕێز و حورمەت سڵاوتان لێدەکەم. دیارە ئێمە وەک گەل بە قۆناغێکی مێژوویی دادەپەڕین. ئەوەتا لە حەلەبەوە هەتا حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ هەیە. ئێمە تەواوی شەهیدە قاڕەمانەکانی ئەم شەڕە لە کەسایەتی فەرماندەی بەڕێز زیاد حەلەب و دەنیز چیادا بە ڕێز و حورمەتەوە یادیان دەکەینەوە. ئەم هێرشانەی سەر ڕۆژئاوای کوردستان تەنها هێرش نییە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵکو بۆ سەر تەواوی کوردستانە.

دیارە لە نوێ داڕشتنەوەی ناوچەکەدا نایانەوێت گەلی کورد جێی ببێتەوە. نایانەوێت گەلی کورد ببێتە خاوەن ئیرادە و خاوەن پێگە. سبەینێ لە کاتێکی گونجاودا، دوور نییە باشووری کوردستانیش؛ ئەو پێگەیەی ئەوانیش ببێتە ئامانج. خۆیان دەیانەوێت بەو شێوەیە پێگەی باشوور تەنیا بهێڵنەوە و دواتر بیکەنە ئامانج.

ئەم هێرشە لە هەمان کاتدا بۆ تێکدانی ئەو پرۆسەیەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە باکووری کوردستان ڕێکی خستووە. ئەم هێرشە بەم شێوەیە ئەو پرۆسەیەی لە باکووری کوردستان هەیە بێمانا دەکات. بەم شێوەیە دەبێت ئێمە ئەم هێرشە وەک هێرش بۆ سەر داهاتووی گەلی کورد ببینین.

ئەمە وەک پیلانێک ئامادە کراوە. هەم هێزە نێودەوڵەتییەکان و هەم هێزە هەرێمییەکان بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەمەدا بینیوەتەوە. بۆیە ڕەزامەندییان داوە. بەو شێوەیە ئەم پیلانە دەڕوات بەڕێوە.

بێگومان لەمەدا دەوڵەتی تورکیا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. ئێمە دەیبینین و دەیزانین. بە تەکنیکەکەی خۆی، بە فڕۆکە سیخوڕییەکانی خۆی، ڕاستەوخۆ تێوەگلانی سەربازەکانی خۆی لەژێر ناوی چەتەکاندا ئەمە بە ئاشکرا دەردەخات. ئێستا دەبێت بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا ئەوە بزانن؛ ئێمە منداڵ نین. تۆ لە باکووری کوردستان دەڵێی 'برایەتی گەلانی کورد و تورک و عەرەب، وەرن ئاشتی ناوخۆیی دروست بکەین'، بەڵام لە ڕۆژئاوای کوردستانیش هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکەیتە ئامانج. بە دەستی چەتەکان کۆمەڵکوژی دەسەپێنیت. کەس بەمە ناخەڵەتێت. ئەمە شتێکی ئاشکرایە.

لەژێر چەتری هێزە نێودەوڵەتییەکاندا هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک و هەدەشە و داعش ئێستا لە کردەوەدا هێرش دەکەن. لەناو ئەوانەی کە هێرش دەکەن داعش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت. ئەو هەڵوێستەی کە ئێستا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نیشانی دەدات یان ڕێگە خۆش دەکەن بۆ ئەم هێرشانە بەتایبەتی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (DYE)، بۆ بەریتانیا، بۆ ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەمە دەبێتە ڕووشکێنییەکی گەورە. لە مێژوودا دەمێنێتەوە. ئەی گەلی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان نەکردە قەڵغان لەبەردەم هێرشەکانی داعش. هەموو مرۆڤایەتییان پاراست. پایتەختی داعشیان ڕووخاند. 13 هەزار شەهیدیاندا. ئێوەش دەتانوت ئێمە هاوپەیمانی یەکترین. باشە ئێوە چۆن ڕێگە دەدەن ئەو هاوپەیمانییەتە بە هێرشێکی ئاوا ڕوو بە ڕوو ببێتەوە؟ ئەگەر ئەمە بێوەفایی نەبێت، ئەی چییە؟ ئەمە بێوەفاییەکی گەورەیە. نە گەلی کورد و نە ویژدانی مرۆڤایەتی ئەم بێوەفاییە لەبیر ناکات. بەو شێوەیە تۆ لەگەڵ هێزێک، گەلێکدا بجوڵێیت و لە دژی هێزێک شەڕ بکەیت و دواتریش خۆت بدەیتە پاڵ، بیکەیتە ئامانج. ئەمە لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا برینێک دەکاتەوە. ئەو برینە بە ئاسانی ساڕێژ نابێت. دەبێت ئەو دەوڵەتانە ئەم ڕاستییە بزانن.

ئێستا من لە ڕاگەیاندنەکان گوێم لێبوو. فەرماندەیەک لە هەسەدە بە ناوی خۆی چیا، بۆ تەلەفزیۆنێک دوا و وتی، ئێمە کۆمەڵێک هاوڕێ لەبەردەم زیندانێکدا پاسەوانی دەکەین. وتی، 'لە زیندانی ئەقداری ڕەقەدا زیاتر لە 2 هەزار چەتە لە هەموو وڵاتێک هەن. ئێمە ڕێگە نادەین ئەوان هەڵبێن. بەڵام چەتەکانی هەدەشە و داعش دەورمان گرتووە و دەیانەوێت ئەوان ئازاد بکەن. ئێمەش ڕێگە نادەین و ئێمە لە گەمارۆداین. ئێمە شەڕ دەکەین و ئێمە داوای هاوکاریمان لە هاوپەیمانان کردووە، بەڵام ئەوان 2 ڕۆژە وەڵامی ئێمە نادەنەوە'. ئەمە چ مانایەک دەگەیەنێت؟ دەبێت هەموو کەسێک لەمە ئەنجام وەربگرێت. دیارە ئەو دەوڵەتانە لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەڕوانن. بەڵێن، پەیمان شتی وا بوونی نییە. واتە کەس ناتوانێت ئەم ڕاستییە بە شتێکی ئاسایی نیشان بدات. لەسەر گەلەکەمان پیلانێک هەیە. بەو شێوەیە دەڕوات بەڕێوە. بێگومان دەبێت پێش هەموو کەسێک گەلەکەمان، گەلی کوردستان و هەر چوار پارچەی کوردستان ئەم دۆخە ببینن. بەو شێوەیە هەستنەوەی بەرامبەر.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک ئەم پرۆسەیەی وەک سەفەربەری ڕاگەیاند. دواتر لێدوان درا. ئەم سەفەربەرییە بۆ تەواوی کوردستانە. دەبێت تەواوی گەلەکەمان خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەن. گەنجانی کورد دەبێت ڕۆڵ بگێڕن. ئەوانەی دەتوانن خۆیان بگەیەنن دەبێت خۆیان بگەیەنن. وامان بیستووە خۆیان لە باشوور هەندێک کەوتوونەتە ڕێ. ڕاگەیاندنەکان ئاوا دەیانوت. بەڵام ئەم بانگەوازە بۆ هەموو کەسێکە. واتە دەبێت ئێمە بەو کردارانەی خۆمان واتە کوردانی هەر چوار پارچە، بەتایبەتی ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات ڕۆڵی ئەوان گرنگترە. کوردانی دەرەوەی وڵات، ئەوانەی لە ئەمریکا، ئەوانەی لە ڕووسیا و ئەوروپا دەبێت ئێمە نیشانی هەموو دنیای بدەین کە ئێمە نەتەوەیەکین. ئێمە یەکین. ئێوە ناتوانن ئێمە فەرامۆش بکەن. ئێمە لەسەر خاکی باو و باپیرانمان بە هەزاران ساڵە لێرە دەژین. ئێوە ناتوانن بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆتان ئەمە بە هیچ بزانن. بەم چالاکبوونەوە خاوەنداریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان وەک نەتەوە دەبێت ڕابگەیەنن.

گەلی ئێمەی ڕۆژئاوای کوردستان، گەلی ئێمەی خۆشەویست؛ ئێوە نیشتمان پەروەریتان بە بەرخۆدانی خۆتان ئێمەی فێری زۆر شت کرد. بە ڕۆحی خۆتان کە نەتەوەیین لەم واتایەدا ئێمە قەرزداری ئێوەین. دەبێت ئەوە بزانن ئێمە ئێوە بە تەنیا جێناهێڵین. با نرخەکەی هەرچی بێت، ئێمە ئێوە بە تەنیا جێناهێڵین! لەم بارەیەوە وەک تەواوی گەلی کورد ئێمەش وەک بزووتنەوە هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. ئێوە تەنیا نین. بەڵام دەبێت ئێوە باوەڕتان بە خۆتان هەبێت. باوەڕتان بە شەڕڤانەکانتان هەبێت. دەبێت ئێوە خۆتان ڕێک بخەن. پێویست ناکات زۆر بە پەلە بێت. واتە دەبێت ئێوە خوێن سارد بن. ڕێکخستنی بن، ڕێگا و ڕێبازەکانتان دەبێت لە جێی خۆیدا بن. بەم شێوەیە ئێوە دەتوانن وەڵامی هەموو جۆرە هێرشێک بدەنەوە.

شەڕڤانانی هەسەدەی بەڕێز ئێمە چاودێری دەکەین چواردە ڕۆژە بەرخۆدانی قاڕەمانانە پێش دەخەن. بەڵام پیلان گەورەیە. هێرشەکان گەورەن. جارێکی تر بەرخۆدان هەیە. وەڵامدانەوە هەیە. ئەزموونی ئەوان هەیە کە هێشتا زیاتر بتوانن بەرخۆدان بەرز بکەنەوە. ئەو هەڵوێستەی کە ڕاگەیەندراوە، بەتایبەتی ئەم ڕۆژانەی دوایی فەرماندەیی هەسەدە لێدوانی دا، ئەو هەڵوێستەی کە ڕایگەیاند دیاری دەکات کە بڕیار مسۆگەرە. ئەو هێزە دەتوانێت پارێزگاری لە خۆی و کۆمەڵگەی خۆی بکات.

چۆن لە کۆبانێ لە ئاستێکی هەرە بەرزدا بەرخۆدانیان کرد، لە کۆبانێدا ماڵ بە ماڵ شەڕیان کرد، ئێمە باوەڕ دەکەین لەسەر بناغەی ئەو ئەزموونەی کە ساڵانە بەدەست هاتووە هێزی یەپەگە، یەپەژە و هەسەدە ئێستا بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدەن. بەڵام فەرماندەی بەڕێز، شەڕڤانی بەڕێز دەبێت ڕێبازەکانی تونێل بە باشی بەکار بهێنن. بەپێی ئەوەی ئێمە دەیزانین تونێل هەیە. ڕێبازەکانی تونێل لە سەردەمی ئێمەدا ڕێبازێکە لەبەرامبەر هەموو جۆرە هێرش و تەکنەلۆژیایەک وەڵامە. لە پسپۆڕیی شەڕدا ئەگەر ئەمانە بەکار بهێنن و جارێکی تر گەلەکەمان ئێستا دەرکەوتووەتە سەر شەقامەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و بەو شێوەیە لەگەڵ گەل و شەڕڤانەکانیاندا لەم شێوازە وەستان و بەرخۆدان و بە پشتگیری تەواوی گەلی کوردستان هێرش چۆن دەبێت با ببێت دڵنیاین سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەبێت. ئێمە بەمە باوەڕ دەکەین. دەبێت گەلەکەشمان هەتا کۆتایی بەمە باوەڕی هەبێت. ئەم هەوڵەی دەدرێت، ئەم ئازایەتی و قاڕەمانێتییە دڵنیاین ئەنجامی خۆی دەبێت. من لە ئێستاوە بۆ هەموو گەلەکەم کە دڵ و گیانیان لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستانە سەرکەوتن دەخوازم. هەموو کەسێک جارێکی تر بە ڕێز و حورمەتەوە سڵاو دەکەم."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...979899100101...992