کوردستانکوردستان

هەسەدە رایگەیاند، سەرەرای رێککەوتنی ئاگربەست، لە نێوان ئەوان و دیمەشقدا، بەڵام  چەکدارەکانی سوریا ئامادەکاری دەکەن بۆ شەڕ و لە هەوڵی کۆکردنەوەی  هێزی زیاتر و جوڵەی لۆجستین و ئەوەش نیازیكی رونە بۆ هێرشکردن و پەرەسەندنی زیاتری ناوچەکە.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، راگەیەندراویکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛  سەرەڕای ئەوەی رێکەوتنی ئاگربەست، لە نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشقدا ئیمزا کراوە، بەڵام حکومەتی دیمەشق بەردەوامە لە ئامادەکارییە سەربازییە سیستماتیکییەکان و پەرەسەندنەکانی لە ناوچە کوردییەکان.

ئاماژەی باوەشکردوە،  کۆبوونەوەی سەربازی و جوڵەی لۆجستیکی بەدی کراوە، ئەمەش نیازێکی روونە بۆ پەرەسەندن و راکێشانی ناوچەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ و لەو چوارچێوەیەشدا هێزەکانیان ئەمڕۆ دووچاری دوو هێرشی جیاواز بونەتەوە، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتننامەی ئاگربەستە.

هەسەدە دەشڵێت؛ لە کاتێکدا هێزەکانیان پابەندبوون بە مەرجەکانی رێککەوتنی ئاگربەست و بەردەوامن لە پابەندبوونیان، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئامادەکارییە سەربازییەکانی حکومەتی دیمەشق بە تەواوی لەگەڵ بەڵێنەکانیدا ناتەبایە و هەوڵ دەدات  بۆ تێکدانی ئاگربەست و پاڵنانی بەرەو شەڕ لە جیاتی چارەسەری سیاسی ئاشکرا دەکات.

داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە رێککەوتنی ئاگربەست و کار بۆ رێگریکردن لە هەر هەنگاوێکی پەرەسەندن، کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی خۆسەر  لەسەر رەوشی کۆبانێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو هۆشداریدەدات کارەساتەکە گەورەیە و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی هەیە، ئاماژەیان بەوەکردوە، کۆبانی تەنیا شارێک نییە؛ هێمای بەرخۆدان و خۆڕاگرییە  و کردنە ئامانج لە ئێستادا هێرشێکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئیرادەی گەلانی ئازاد   ئەو ئەزمونە دیموکراسییە کە هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی گەلی کورد و رای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەکەن، لەژێر رۆشنایی ئەو گەمارۆ خنکێنەرەی، کە بەسەر شاری کۆبانیدا سەپێنراوە رەوشەکەی گەیاندووەتە لێواری کارەساتێکی مرۆیی راستەقینە، کە مەترسی لەسەر ژیانی سەدان هەزار کەسی مەدەنی هەیە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، کۆبانێ تەنیا شارێک نییە؛ هێمای بەرخۆدان و خۆڕاگرییە و ناوەکەی لە یادەوەری سورییەکان و جیهان بەگشتی چەسپاوە بەهۆی ئەو قوربانییە بێئەندازەی، کە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا داویەتی بۆ بەرگریکردنی لە مرۆڤایەتی، هەروەها کۆبانی یەکەم هێڵی بەرگری بوو بۆ بەها مرۆییەکان و وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو، ئەمرۆ کە کراوەتە ئامانج و  گەماۆ دراوە هێرشێکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئیرادەی گەلانی ئازاد و ئەو ئەزمونە  دیموکراسییەی هەیە لە سوریادا.

ئیدارەی خۆسەر، دەشڵیت؛ لە بەرانبەر ئەم رەوشە کارەساتبارەدا، جەخت لەسەر ئەوپەڕی پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا دەکەنەوە، کردنەوەی رێڕەوی سەلامەت بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆیی و پزیشکییەکان، دابینکردنی چارەسەر بۆ بریندارەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی دانیشتوانی گەمارۆدراو، بەبێ هیچ سنووردارکردن و مەرجێک.

داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو رێکخراوە نێودەوڵەتییە مرۆییەکان دەکەن لێپرسینەوە لە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان بکەن، دەستبەجێ و بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکانی سەر ناوچە کوردیەکان، کە هەڕەشە لە سەقامگیری و ئارامی مەدەنی دەکەن و ئازارە مرۆییەکانی ناوچەکە گەورەتر دەکەن.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مانگی سووری کوردی لە رۆژئاوا رایگەیاند، لە کۆبانێ بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و کەمیی سووتەمەنیەوە هاووڵاتییان لە رەوشێکی سەختدان و ژمارەی گیان لەدەستاندنی منداڵانیش گەیشتەوەتە پێنج منداڵ، کە کۆرپەشیان تێدایە.

ئەمڕۆ شەممە، مانگی سوری کوردی رایگەیاند، بەهۆی گەمارۆکان و کەمی سوتەمەنییەوە، هاووڵاتیانی کۆبانێ لە رەوشێکی سەختی مرۆیدان و ژمارەی گیان لەدەستدانی منداڵانیش بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و کەمی سوتەمەنییەوە زیاتر دەبێت، ئەگەر گەمارۆکانی سەر کۆبانێ نەشکێندرێت.

مانگی سووری کوردی ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەو پێنج نداڵەی بەهۆی کەمی سوتەمەنی و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لە نێوان دوو مانگ بۆ چوار ساڵ دایە.

رێکخراوەکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە مرۆیی و مافی مرۆڤەکان دەکەن، کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ شکاندنی گەمارۆکە و دەستەبەرکردنی سووتەمەنی و پێداویستییەکانی فریاگوزاری پێش ئەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر بێتو  کارەساتەکە گەورەتربێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

32 هاووڵاتی لە دێرێ لە نێو بەفردا گیریان خواردووە و لە رێگەی کوردسات نیوزەوە داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

ئەو گەنجانە بە کوردسات نیوزیان راگەیاند لە پێنجشەممە سەعات 8ەوە پەیوەندیمان بە سەرۆک شارەوانی باسنێوە کردووە و تائێستا نەهاتوون بە هانامانەوە. 

لە ڤیدیۆیەکی تایبەتدا کە بۆ کوردسات نیوز نێردراوە دەڵێن: ئێمە سەرەتا 12 کەسبووین و دواتر خەڵکی مەروێ هاتوون هاوکاریمان بکەن و ئەوانیش لەگەڵماندا پەکیان کەوتووە.

ئەو گەنجانە بە کوردسات نیوزیان راگەیاند: "بەبەرزی باڵایەک بەفر باریوە و رێگەی دەرچونمان نییە"

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین، نوێترین ئاماری بارانبارینی لە سنوری ئیدارە سەربەخۆکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ تا بەرواری 26ـی کانوونی دووەمی 2026، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو لە سەرجەم ناوچەکاندا زیادیکردووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، لە 10 ناوچەی سنورەکە کە پێوانەی بارانبارینیان تێدا کراوە، سەرجەمیان جیاوازییەکی ئەرێنییان (+) تۆمارکردووە بەراورد بە ساڵی پار. زۆرترین جیاوازی لە حاجی ئاوا تۆمارکراوە کە ئەمساڵ 493.6+ ملم زیاتر باریوە.

لە کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵدا، قەزای قەڵادزێ بە 642 ملم زۆرترین بارانی لێباریوە و بە دوایدا حاجی ئاوا بە 615.1 ملم و رێنمایی کشتوکاڵی چوارقوڕنە بە 594.9 ملم دێن.

لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، زۆرترین رێژەی باران لە رێنمایی کشتوکاڵی چوارقوڕنە و قەڵادزێ تۆمارکراوە کە بە رێککەوت 17.5 ملم و 16.5 ملم بووە.

ئەم زیادبونە لە رێژەی بارانبارین کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی، بەنداوی دوکان و پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە، بەتایبەت کە ساڵانی رابردوو سنورەکە بەدەست کەمبارانی و وشکەساڵییەوە دەیناڵاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەفربارین و بەستنەوە، چەند رێگایەک لە سنوری سلێمانی داخران و تونێلی پێشڕەویش هێشتا کراوەیە.

لە ئاگادارییەکدا هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، رێگاکانی (چاڤی لاند – گۆیژە) و (دۆڵەمیران – هەڕووتە – شاخی گۆیژە لە فلکەی ئەحمەد گرێدەرەوە) بەڕووی شۆفێراندا داخراون.

سەبارەت بە رێگای تونێلی پێشڕەو، روونیکردووەتەوە کە لە ئێستادا کراوەیە و کێشەی نییە، بەڵام ئەگەری هەیە لە چەند سەعاتی داهاتوودا گرفت دروست ببێت و دابخرێت.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایانە بەکارنەهێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەووە، کە زیاتر لە 10 ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویکردەووە، کە لە رۆژی 17ـی1ـی2026 تا 23ـی1ـی2026 داهاتی نانەوتی 10 ملیار و 512 ملیۆن و 158 هەزار دیناربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە سێ ملیار دینار داهات کەمی کردووە.

جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاتوچۆی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە، لەئێستادا شەقامەکان مەترسی خزین و نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلی لەسەرەم هاوکات داوادەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن.

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران؛ رێگای نێوان تاسڵوجە – سلێمانی و بە پێچەوانەوە بەکارمەهێنن

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە ئێستادا رێگای نێوان تاسڵوجە بە ئاڕاستەی راپەڕین و بەپێچەوانەوە، بەهۆی زۆری بەفربارین مەترسی خزین و نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە شۆفێران دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو شەقامە بەکارنەهێنن و نەیەنە دەرەوە.

هاوکات هاتوچۆی چەمچەماڵ؛ ئاگاری شۆفێران دەکاتەوە لە ئێستادا بەهۆی زۆری بەفربارین رێگاکانی ناوشار و دەرەوەی شار مەترسی خزین و نەمانی کۆنترۆڵی لەسەرە بەتایبەت رێگای بانی مەقان.

داواش لەهاووڵاتیان دەکات بۆ کاری زۆر پێویستە نەبێت شۆفێری نەکەن و نەیەنە دەرەوە تا بەم شەپۆلی بەفربارینە کۆتایی دێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەش نمەباران و بارانی مامناوەند هەندێک کات تێکەلەی وردە بەفر لەگەڵ باران دەبارێت، هەروەها لە زۆربەی ناوچەکان بەفر بارین هەبێت .

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەموی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوریەکانی پاشان بۆ شەو کەش ئاسایی دەبێتەوە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت .

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، پلەکانی گەرما 4 بۆ 6 پلە نزمتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەشی خستەروو، سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت.

کەشناسی بڕی بەفربارینی ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیەیە:

دهۆک 0.2 سم

زاخۆ 1سم

سلێمانی 4 سم

پێنجوین 6.5 سم

باتیفا 13 سم

دەرکار 5 سم

باتێل 5 سم

پیرمام 8 سم

شقلاوە 7 سم

سیتەک 8 سم

قەرەداغ 12 سم

قڕگە 6 سم

یاخسەمەر 10 سم

تەکیەی کاکەمەند 8 سم

تەکیەی جەباری 6 سم

هەلەبجە 1 سم

بیارە 4 سم

تەوێڵە 10.5 سم

چوارتا 8 سم

چەمچەماڵ 9 سم

سەنگاو 2 سم

شوان 5 سم

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو تارا، کچی شەهیدی فەرماندە (حەمەئەمین یاخیانی)ەوە ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.

دەقی پرسەنامەکە:

دڵگران و غەمباربووم بە کۆچی دوای خاتوو تارا، کچی شەهیدی فەرماندە ( حەمەئەمین یاخیانی ) و برازای شەهید یوسف و هاوسەری هەڤاڵ شێرزاد شەهید سابیر لە دەستەی پاسەوانی سکرتارییەت.

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەیان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشان و هاوبەشی خەمیانم.

لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای میدیایی کوردسات لەگەڵ چەند رێکخراوێکیتر هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا رادەگەیەنێت.

دەزگای میدیایی کوردسات رایگەیاند، وەک ئەرکێکی نیشتمانی، نەتەوەیی و مرۆڤایەتی، هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکەن.

ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی ئەو دۆخە سەختەدایە کە رووی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە و ئامانج لێی گەیاندنی هاوکاریی مرۆییە بە لێقەوماوان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆردی داکۆکی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ستایشی هەڵوێستی یەکگرتووی میدیاکانی باشوری کوردستان دەکات بەرانبەر رووداوەکانی رۆژئاوا و داوای چاودێریکردنی دۆخی رۆژنامەنووسانیش دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا بۆردەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەڵوێستە "جوان و یەکانگیرەی" میدیاکارانی باشوری کوردستان و یەک وتاریی سەرجەم میدیاکان (بینراو، بیستراو، خوێنراو و ئەلکترۆنی) بەرامبەر ئەو ستەمەی لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێت، جێگای پێزانینە و هیوادارن لە پرسە نیشتمانییەکانی دیکەشدا بەم شێوەیە بن.

سەندیکای رۆژنامەنووسان نیگەرانیی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە سەلامەتیی میدیاکارانی باشور و رۆژئاوا لە ناوچەکانی شەڕ و دەڵێت: "هێشتا ئامارێکی وردمان بەدەست نەگەیشتووە لەسەر زیانی نووسینگە و کەلوپەلی میدیاکاران".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ رێکخراوە میدیاییەکانی رۆژئاوا و داوا لە رێکخراوە جیهانییەکان دەکەن چاودێریی وردی دۆخەکە بکەن، چونکە "لایەنی هێرشبەر خاوەنی ئایدیایەکی میدیایی ئاشکرا نییە و نازانرێت چۆن لە ئازادیی بیروڕا دەڕوانێت"، کە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر ژیانی رۆژنامەنووسان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا بەفربارین بەردەوام دەبێت و ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت ولە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ دەست پێکردنی شەپۆڵێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ شەپۆڵێکی بەفربارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .

کەشناسی راشیگەیاند، بەفربارین لە ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و تەنانەت ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 3 پلەی سیلیزی

پیرمام : -1 پلەی سیلیزی

سۆران : -1 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 1 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 2 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی

دهۆک : 1 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 2 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی سەرکردەی دێرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسی  پێشووتری یەکێتی، شێخ محەمەد شاکەلی دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەڕێزان  کەسوکارو خانەوادەی سەرکردەی دێرین و ئەندامی مەکتەبی سیاسی  پێشووتری یەکێتی،  کاک  شێخ محەمەد  شاکەلی

بە داخ و پەژارەی زۆرەوە

هەواڵی کۆچی دوایی سەرکردەی دێرین  کاک شێخ محەمەد شاکەلی  ئەندامی  پێشوتری مەکتەبی  سیاسی    وەزیری  پێشوی  ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان  پێگەیشت ، بۆ ئەم خەمە لەناخی دڵەوە  پرسە و ماتەمینی  خۆمان ئاڕاستەی  ئێوەی  بەڕێز  و گشت  هەڤاڵی  دەکەین.

لەیەزدانی  مەزن  داواکارین  رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی  بەرین  شاد بکات و ئارامی  بە گشت لایەک ببەخشێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەم کۆچە گەلەکەمان نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز، گەنجینەیەکی کوردایەتی و جوامێر و سیاسەتمەدارێکی رۆشنفکری لەدەستدا.

دەقی پەیامی هاوخەمی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق، بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی تێکۆشەری دێرین (شێخ محەمەد شاكەلی)، زۆر غەمباربووم.

بەم کۆچە، گەلەکەمان نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز، گەنجینەیەکی کوردایەتی و جوامێر و سیاسەتمەدارێکی ڕۆشنفکری لەدەستدا، سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری سیاسەتمەدار و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شێخ محەمەد شاکەلی دەکات و دەڵێت:  کاک شێخ محەمەد شاکەلی سەرکردە و تێکۆشەرێکی بەوەفاو نیشتمانپەروەری یەکێتی و گەلەکەمان بوو.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی یەکێتی

لەدڵەوە نیگەران بووم بە کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و کەسایەتی کۆمەڵایەتی  و ڕۆشنبیری کوردستان و گەرمیان کاک (شێخ محەمەد شاکەلی) ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەیان و خزمانی شاکەلی دەکەین کە رۆڵیان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی و چاکەی گشتیدا دیارو بەرچاو بووە.

 کاک شێخ محەمەد شاکەلی سەرکردەو  تێکۆشەرێکی بەوەفاو نیشتمانپەروەری یەکێتی و گەلەکەمان بوو، کە لەهەموو ئەرکە حزبی و حکومی و بەرپرسیارێتییەکانیدا دڵسۆزو بەوەفا و بە ئەمەک بوو هەر ئەمە وایکرد ببێتە یەکێک لە دۆست و خۆشەویستەکانی مام، بۆ ئەم ماتەمەش  هاوخەمی خانەوادە سەربەرزەکەیانم و لە خوای گەورە داواکارم گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...96979899100...992