کوردستانکوردستان

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، ھاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە بەھۆی گرفتی پەستانی گاز لە وێستگەی خورمەلە، بە بڕی ٣٥٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.


راشیگەیاندووە، تیمەکانی ھەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەی وەزیری کشتوکاڵ و ئەنجومەنی وەزارەت و کۆمپانیاکانی قەیوان و خۆشناو بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی وەرگرتن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن ھەردوو کۆمپانیا، چەند بڕیارێکی گرنگ پەسند کران. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، گرنگترینیان بریاردان بوو بە لێخۆشبوون لە لێبرینی لە ٢%ی پاڵپشتی بنەتۆوی گەنمی جوتیاران لە پارەی پڕۆژەی بەبازارکردن لەلایەن ھەردوو کۆمپانیای "خۆشناو و قەیوان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەنگ لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەکانی بازیان و حاجیاوا و دروستکردنی گوندی کانی ئاسکان لە کفری و گۆڕینی ناوی گوندی "گورگەدەر" بۆ "سەرقەڵای عوزێری" لە پیرەمەگرون دەدرێت. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کارە بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت و ژمارەی دانیشتوانی بازیان گەیشتووەتە ٦٧ ھەزار کەس و دانیشتوانی حاجی ئاواش ٦٥ ھەزار کەسە و لە رووی جوگرافیشەوە مەودایەکی فراوانیان ھەیە، بەو جۆرەش ھەردوو ناحیەکە گونجاون بۆ ئەوەی بکرێن بە قەزا. 


سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، دوای پەسەندکردنیان لە ئەنجومەنی پارێزگا، پێشنیازەکە رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت و بۆ بڕیاری کۆتاییش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ناونیشانی "ژیان خۆشترە با دووربین لە ماددە ھۆشبەرەکان"، وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، ھاوکات لەگەڵ دەرچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، دیدارێکی زانستی و ھۆشیاری و کۆمەڵایەتی لە ھەولێر ڕێکدەخات، بە مەبەستی دانانی نەخشەڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی نێوان ھەولێر و پیرمام دەنگێکی گەورە بیستراوە و بە پێی دەنگۆکانیش ٣ درۆنی بۆمبڕێژکراو بووە و لە گوندی براغ لە نزیک ھەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و تەنھا یەک دانەیان تەقیووەتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنھای زیانی مادی بە ماڵێک گەیاندووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارە ئەمنییەکانی پارێزگای ھەولێر ھیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەکردووەتەوە.


کونسوڵخانەی ئەمریکاش لە ھەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی شەوی ڕابردوو دەکات و ڕایگەیاندووە، ھێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و ئاماژەیەکی ڕوونی پێشێلکارییە بەرامبەر سەروەری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ھاوبەشی چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لە ڕۆژی جیھانی پاڵپشتیکردن لە ڕزگاربووانی ئەشکەنجە، چالاکییەکی تایبەت بە ناونیشانی "ئەشکەنجەدان ڕابگرن" لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.


چالاکییەکەش بە مەبەستی بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری زیاترە لە ھەرێمی کوردستان و کارکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانە بە ئاڕاستەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەدان و پشتیوانیکردنی ڕزگاربووانی ئەشکەنجە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بێگەرد تاڵەبانی" وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بە مەبەستی دڵنیابوون لە چۆنیەتی بەرھەمھێنان و گونجاوی خاکی بتوێن بۆ بەرھەمی چەوەندەر، توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر چەوەندەری شەکر لە دەشتی بتوێن لە گوندی قەمتەران بەسەردەکاتەوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ھاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت، بەردی بناغەی پڕۆژەی ستراتیژی کارگەی بەرھەمھێنانی شەکری چەوەندەری لە دەشتی بتوێن داناوە، لە ئێستاشدا ھەڵسەنگاندن بۆ گونجاوی دەشتی بتوێن دەکرێت بۆ ئەو بابەتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی "دابین" وۆرک شۆپێکی تایبەت بە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ ژمارەیەک لە یاساناسان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە سلێمانی ڕێکدەخات، بە مەبەستی ھەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی و دەستبەرکردنی ماف و ئیمتیازاتەکانی خانەنشینان لە ھەرێمی کوردستان.


ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و چەند ڕێکخراوێکی تری کۆمەڵی مەدەنی پڕۆژەی ھەمواری یاسای خانەنشینانیان ئامادەکردووە، پەرلەمانی کوردستانیش پڕۆژەیەکی بۆ ھەمواری یاساکە ئامادە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیدەکانیش تەنھا مۆڵەت بە جوتیاران و خەڵکی  ئاژەڵدار و ھەنگەوانان دەدات سەردانی ناوچە کوێستانەکان بکەن و ھیچ کەسێکی تر بۆی نییە بە مەبەستی گەشتیاری داوای مۆڵەت بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئەنجامدانی کارەکانی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیارە لە ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ٨ پڕۆژە یاسا و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ ٣ پڕۆژە یاسا دەکرێت، ھەر بە پێی بەرنامەی کار، بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی ھەرێم گفتوگۆ دەکرێت لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی کورتھێنانی موچە و ھۆکارەکانی جێبەجێ نەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنورییەکان و داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەسی بیانیش دەتوانێت داوای گۆڕینی ئەو سپۆنسەرە بکات کە لە ڤیزەی ئەلیکترۆنی داواکراوە، دوای ھاتنە ژوورەوەی بە مەبەستی دەرھێنانی کارتی نشینگە بە مەرجێک بڕی ٥٠٠ ھەزار دینار وەک ڕسوماتی گۆڕینی سپۆنسەر بدات.


ھاوکات کەسی بیانی دەتوانێت دوای ھاتنەژورەوەی بۆ ناو ھەرێم و پێش وەرگرتنی نشینگە لە ماوەی بەرکاربوونی ڤیزەکەی داوای گۆڕینی شوێنی پێدانی نشینگە لە بەڕێوەبەرایەتییەکی نشینگە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکی تر بکات دوای پێدانی بڕی ٢٥٠ ھەزار دینار وەک ڕسوماتی ئەو خزمەتگوزارییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم، بە مەبەستی زیاتر دڵنیابوون لە چۆنیەتی بەرھەمھێنان و گونجاوی خاکی بتوێن بۆ بەرھەمی چەوەندر، توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر چەوەندەری شەکر لە دەشتی بتوێن لە گوندی قەمتەران بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند، دەرەنجامی توێژینەوەکە بە جۆرێکە جێگەی خۆشحاڵییە و ئەگەر ستانداردی جیھانی بۆ ھەر چەوەندەرێک کیلۆیەک بێت، چەوەندەرەی دەشتی بتوێن پێگەیشتووە و نزیکەی پێنج کیلۆیە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بە دوو شەپۆلدا تێپەڕیون، لە شەپۆلی دووەمدا ژمارەکان بەرەو جێگیربوون دەڕۆن، بەڵام کۆرۆنا لە جیھاندا تەواو نەبووە و مەترسییەکانی ماوە.


وتیشی، دەبێت پابەندی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی تەندروستی بن، چونکە چەند ڕۆژێکە وەزیری تەندروستی عێراق ھۆشداری لە شەپۆلی سێھەمی کۆرۆنا دەدات، تەندروستی ھەرێمیش چاودێری ڕەوشەکە دەکات، لە ئەگەری ھەر مەترسی و گومانێک ھاووڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٣٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٨٣ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووی رایگەیاند، رۆژی یەک شەممە  ٢٧ی ٦ی ٢٠٢١ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.


ھەروەھا راشیگەیاند، رۆژی دوو شەممە ٢٨ی ٦ی ٢٠٢١ مووچەی ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی  دابەشدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...869870871872873...915