بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر - بنکەی پۆلیسی ئیسکان زانیاری گەیشتە پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک بەرەو شاری سلێمانی ھەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاگادارکردەوە بەدواچوونی تەواو بکەن بۆ دۆزینەوەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی شارەزور- بنکەی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تۆمەتبار ڕفاندبووی .
ونیشیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو دوای تەواوکردنی رێکارەیاساییەکان رەوانەی پۆلیسی ھەولێر دەکرێتەوە .
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بە دواداچون، لە سێ چالاکی جیاوازدا ھەشت کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و شەش کیلۆ و ٢٨ گرام حەشیش و کریستاڵیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکییەکان لە رۆژانی ٨ و ١٠ی مانگی حوزیران و ١٠ی تەموزدا ئەنجامدراون و تۆمەتبارەکانیش بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.
لە سێی ئەم مانگەوە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە خەرجکردنی یەک ملیار دینار بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ھەڵمەتەکە دەستیپێکردوە، لە سەرەتادا بە بۆیاخکردنی شۆستەی شەقامەکان دەستیپێکرد و لە ئێستاشدا بە چاندنی نەمام لە تەواوی شەقامەکانی سلێمانی بەردەوامە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو (ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری)
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری) سەرۆک عەشیرەتی زێباری-مان بیست، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
ئەرشەد ئاغای کۆچکردوو سەرۆک عەشیرەتی زێباری بوو، یەکێک بوو لەو خەباتگێڕانەی عەشیرەتی زێباری کەرۆڵێکی کاریگەریان ھەبووە لەکایەی سیاسی عێراقی و کوردستاندا، قوربانی و خەباتیان لەبەرچاوە.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، لەپەروەردگار دەپاڕێینەوە کۆچکردوو (ئەرشەد ئەحمەد ئاغا زێباری) بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ئەمڕۆ وێستگەیەکی کارەبای ١٣٢ کەی ڤی لە ھەولێر کرایەوە و لە وتارێکدا کەمال محەمەد وەزیری کارەبای ھەرێم رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ٦١٥ مێگاوات کارەبا خراوەتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی و کۆتایی ئەم مانگەش دروستکردنی سێ وێستگەی بەھەمھێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دەدرێت بە کۆمپانیای جێبەجێکار و ھەر وێستگەیەکیان توانای بەھەمھێنانی ٧٥ مێگاوات کارەبایان ھەیە.
وتیشی، بۆ یەکەمجارە لە ھەرێم لە وزەی خۆر کارەبا بەرھەم بھێنرێت.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە سنوری پارێزگای دھۆک چەند کەسێک لە رۆژانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پرسیارەکانیان دزە پێکردووە و دواتر دەستگیرکراون، لەناو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون مامۆستا و پارێزەریش ھەیە.
بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەو کەیسە، کوردسات نیوز پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و پۆلیس و پەروەردەی پارێزگای دھۆک کرد بەڵام ھیچ لایەنێکیان ئامادە نەبوون زانیاری لەسەر بدەن و رایانگەیاند، کەیسە لە ئاسایش لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
دەستەی ژینگەی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و لەسەر سکاڵای دانیشتوانی گەڕەکی سەرکارێز، فەرمانگەی ژینگەی ھەولێر بە ھاوکاری پۆلیسی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر ٢٧ کارگەی شکاندنی بەردی لە سنوری ھەولێر داخست.
راشیگەیاند، سەرجەم ئەو کارگانە مۆڵەتی ژینگەییان نییە و نابێ بەبێ مۆڵەت کار بکەن، بە مەبەستی رێکخستن و کارکردکانیان پێویستە ئەو کارگانە لە رێگەی پارێزگاوە چاودێری ورد بکرێن.