ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش پەسەندکرا، ئامانج لەو ڕەشنووسەش دەستنیشانکردنی پێکھاتە و ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزارەتە.
ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ھەڵگرتنی چەکیش لە ھەرێمی کوردستان، دوای ھەموارکردنەوەی پەسند کرا، ئامانجی ئەو پڕۆژەیەش ڕێکخستنەوەی کڕین و فرۆشتن و ھەڵگرتن و مامەڵەکردنە بە چەک.
وەفدەکەی یەکێتیی ئەوروپا لە سەرەتای سەردانی بۆ سنوری سۆران، باسیان لە پێکھاتەی بازنەی سۆران لە ڕووی جوگرافی و ژمارەی دەنگدەرانی ئەو بازنەیە کرد، لە کۆبوونەوەشیان لەگەڵ مەڵبەندی یەکێتی، باسیان لە تەواوی ئەو پێشێلکاری و ڕێگریانە کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سنوری بازنەی سۆران بەرامبەر کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کردوویەتی.
بە پێی ئامارەکانی نوسینگەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە خانەقین، تا ئێستا ٩٠٪ی دەنگدەرانی خانەقین کارتی بایۆمەتریان وەرگرتووەتەوە و نزیکەی ٣ ھەزار کارتی بایۆمەتریش وەرنەگیراونەتەوە.
"کەریم شکور" لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا ئەو مامۆستایانەی خوێندنی کوردی کە ساڵی ٢٠١٨ مووچەکانیان لە ناوچەی داودە دزرا، لە ماوەیەکی نزیکدا قەرەبوو بکرێنەوە و مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
دوێنێ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی کۆبووەوە و ڕەوشی قەزای خورماتوو و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و لە کۆبوونەوەکەدا چەند داواکارییەکی دانیشتوانی سنوری قەزاکە خرایەڕوو.
بافڵ تاڵەبانیش بڕیاری چارەسەرکردنیانیدا، یەکێک لەوانە قەرەبووکردنەوەی ئەو مامۆستایانەی ناحیەی زینانە بوو کە ساڵی ٢٠١٨ مووچەکانیان لێدزرا.
بەڕێوەبەری پەیمانگاکەش ڕایدەگەینێت نۆژەنکردنەوەی ھۆڵەکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارەکان و دەبێت ھۆی کارئاسانی بۆ خوێندنیان.
"ستار غەفور" کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تا ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم بنکەکانی کۆمیسۆن لە پارێزگای ھەڵەبجە دەتوانین کارتی دەنگدان بە ھاووڵاتیان بدەنەوە، دوای ئەو وادەیە کارتەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ بەغدا. داوای لە ھاووڵاتیانیش کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە زیاتر لە ٧٠ ھەزار ھاوڵاتی مافی دەنگدانیان ھەیە و تا ئێستا ژمارەیەک نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
بنەماڵەیەکی دیاری عەشرەتی مەنمی لەنێو پارتیەوە پەیوەندی بەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کرد و بڕیاریاندا لەمەودوا لەنێو ریزەکانی یەکێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن ، دوای بڕیاری پەیوەندیکردنیان بەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی شانازئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی سەردانی ماڵی بەکر مەنمی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشرەتی مەنمی کردو دوای بەخێرھاتنیان بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی رایگەیاند : یەکێتی ماڵی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەیە کە دەیانەوێت لەم سەکۆیەوە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن ، ووتیشی یەکیتی وەک حزبێکی نیشتیمانی کە ھەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خەڵک دامەزراوە دەرگای کراوەیە بەرووی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە دەیانەوێت لەنێو یەکێتی خزمەت بکەن , لە ووتەیەکشدا بەکر مەنمی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشرەتی مەنمی رایگەیاند: دوای بێ ئومێدبونیان لە پارتی و پشتگوێ خستنیان سەدان کەس لەنێو بنەماڵەکەیان بڕیاریاندا لەمەودوا لەنێو ریزەکانی یەکێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن و کاردەکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان .
مامۆستا موزەفەر مستەفا بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکان و مەشقکردن لە وەزارەتی پەروەردە بۆ بەیانی کوردسات نیوز وتی، "بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە بڕیاری ھەڵپەساردنی خوێندن درا لە لە پەیمانگاکانی راھێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی کە ژمارەیان چوار پەیمانگابوو لە سلێمانی، ھەولێر، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان ئەوەش بەھۆی ئەوەی لە ئێستادا کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی کراوەتەوە و ئەو مامۆستایانەی بڕوانامەکانیان دبلۆمە دەتوانن لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی درێژە بەخوێندن بدەن و بە رەسمی بڕوانامەکانیان بکەنە بکالۆریۆس".
راشیگەیاند، "گرفتی ئەو پەیمانگایە ئەوەبوو کاتێک کرایەوە لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ ئامانج لێی راھێنان بوو بە مامۆستایان، بەڵام ھەڵە تێگەشتن ھەبوو بەوەی بڕوانامەکانیان دەبێتە بکالۆریۆس لەکاتێکدا تەنھا ئیمتیازاتەکانیان بەوجۆرەیەو لەناو وەزارەتی پەروەردە کاری پێدەکرێت و ئەوەش لە بڕوانامە دەنوسرێت کە خولێکی راھێنانی تەواوکردووە نەک بڕوانامەی بکالۆریۆس بێت".
بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگاکان و مەشقکردن لە وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکرد، ئەو مامۆستایانەی لەو پەیمانگایە وانەیان دەوتەوە ژمارەیەکیان راژەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەکانی سابیس، ناوەندەکانی خوێندن و ژمارەیەکیشیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی مەشق و راھێنان و بڕیارەکەش کە دراوە بۆ بەرژوەندی گشتی بووە.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە و رایگەیاند، یەکێتی لە ھیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لە کەرکوک نەکردوە و نایکات، بۆیە ئەرکی یەکێتییەکانە سورتربن لە خزمەتکردنی کەرکوک و لەم ھەلومەرجەشدا ھەموو ئەرکە رێکخراوەییەکان تەرخان بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی، چونکە سەرکەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەم ھەڵبژاردنە، زامنی کوردستانی بوونی کەرکوک و پاراستنی گیانی پێکەوە ژیانە لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکاندا.
رێواز فایەق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێگەکەی بۆ وەڵامدانەوەی سەرۆکی ھەرێم بەکارناھێنێت، بەڵام وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامی دەداتەوە.
وتیشی، دەبێت سەرۆکی ھەرێم پارێزەری یەکڕیزی بێت، بەڵام لە دواین لێدوانیدا کە وتویەتی پارتی تەنھا حزبێکە کە حسابی بۆ دەکرێت، مومارەسەی فەرھەنگی سڕینەوە دەکات، ھەر حزبێکیش حساب بۆ یەکێتی نەکات و نەیخوێنێتەوە، یەکێتیش حسابی بۆ ناکات.
رێواز فایەق راشیگەیاند، یەکێتی حزبێکی قبوڵکراوی متمانە پێکراوە لەسەر ئاستی عێراق و بەڵگەش بۆ ئەو راستیە ئەوەیە کە سەرۆکایەتی وەفدی دانوستانکار بۆ بەغداد قوباد تاڵەبانی بووە کە جێی متمانەی بەغدادە و بە ھەوڵەکانی بودجەی خەڵکی ھەرێمی گەڕاندۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەشەڕی داعشدا ھێزەکانی یەکێتی نەبونایە ھەولێر لە بەردەم مەترسیدا بوو.
دیداری ژینگە لە زانکۆی سلێمانی بووە دەرفەتێک تا راستەوخۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بداتەوە کە تایبەت بوون بە ژینگەی سلێمانی، لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی چارەسەرەکانی گرفتی ژینگەی تانجەرۆی خستەڕوو، ئەو دیدارە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەسەرپەرشتی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکخرابوو .
وتیشی، یەکێک لە پلانەکانی ھاوپەیمانی کوردستان دابینکردنی مووچە و بودجەی خەڵکە و بە یەکڕیزی گۆڕان و یەکێتی دەتوانن ئەو شەڕە بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، سەردەمی موزایەدە نەماوە و خەڵک ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو کارانە دەکات کە کراون و ھاوپەیمانی کوردستانیش باشترین بەرنامەی بۆ کۆمەڵانی خەڵک ھەیە.