پارێزگاری سلێمانی: قوباد تاڵەبانی و نوسینگەی بەڕێزیان کۆششی بەردەوامیان لە گەڕانەوەی کۆچبەراندا کردووە
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ھەروەھا ئاماژەی بە ھەوڵە بەردەوامەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمدا و وتی "ھەر لە سەرەتای ئەم ھەوڵانەوە تا گەیشتنەوەی ئەم ئازیزانە بە خاکی کوردستان قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و تیمی نوسینگەی بەڕێزیان کۆششی بەردەوامیان لەم دۆزەدا کردووە". ئاشکراشی کرد کە بە ناوی پارێزگای سلێمانییەوە سوپاسی ھەموویان دەکەن و بەخێرھاتنەوەی کۆچبەرانیش دەکەن.