دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش دا وەزیری شارەوانی رایگەیاند، پاراستنی ئاو لە ھەرێمی کوردستان بە یاسایی دەکەن، چونکە گۆڕانکاری کەش و ھەواو بە بیابان بوون سیماکانی دەرکەوتن و پێوستی بە ھەنگاوی جدی ھەیە بۆ پاراستی ئاو.


ھەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا بریکاری وەزیری کشتوکاڵی رایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاو رووبەرووبوونەوەی وشکە ساڵی لە ماوەی رابردوودا بڕیار لە سەر تەواو کردنی ١٢ بەنداو لە ھەرێم دراوە، ھەروەک بریاری دراوە بە ھاوبەشی لە گەڵ کەرتی تایبەت نۆ بەنداوی بچووک و مامناوەند دروست بکرێت وەک قۆناغی یەکەمیش سێ بەنداو لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دروست دەکرێن.