بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی ٤٠ كۆچبەری كورد لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی ٤٠ كۆچبەری كورد لیبیا
ئەو كۆچبەرانە كە ژمارەیان 40 كەسە و ژن و منداڵیشیان لە ناودایە، سەرجەمیان خەڵكی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانین و ماوەی دوو مانگە لە شاری بەنغازی لە لیبیا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر كراون، بەشێك لە كۆچبەرەكان باسیان لە خراپی رەوشیان لە لیبیا كرد و رایانگەیاند، بەهۆی شەپۆلی دەریاوە بە ناچاری چوونەتە لیبیا، هاوكات كەسوكارەكانیان سوپاسی قوباد تاڵەبانییان كرد، لەپای هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانە.