وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەو ھاوڵاتیانەی ڤاکسین وەردەگرن چوار ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٥٠٠ ھاوڵاتی سەروو ١٢ ساڵە، تائێستا دوو ملیۆن و ١٣٨ ھەزار و ٣٩٩ ژەم ڤاکسین دابینکراوە، ملیۆنێک و ٥٢٢ ھەزار و ٥٧ ژەم لە رێگەی ١٨٠ سەنتەر و ٤٥ تیمی گەڕۆکەوە بەکارھاتووە.


وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ٩٠٨ ھەزار و ١٥٧ کەس ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە، کە ٢٨٪ سەرووی ١٨ ساڵ و ٢١% سەروو ١٢ ساڵن، ھەروەھا ٦١٣ ھەزار و ٩٠٠ کەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، کە ١٩٪ سەروو ١٨ ساڵ و ١٤٪ سەروو ١٢ ساڵن.


جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئامانجی حکومەت ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ٤٠٪ی ھاوڵاتیانی سەرو ١٢ ساڵ ڤاکسین وەربگرن.