وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ گۆڕینی پۆستی سەرۆکی زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕاپەڕین و چەرموو دەکات لەگەڵ سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی.

راشیگەیاند، ھەر کەسێک ئارەزووی وەرگرتنی ئەو پۆستانەی ھەیە و مەرجەکانی تێدایە، دەتوانێت تا ١٢ی ئەم مانگە سیڤی و و داواکارییەکەی پێشکەش بکات. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە  دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری پێشکەش بکات بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەی کە لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.