"كوردۆ عومەر" بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو كەسەی تەقەی لە پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كرد ئەو كەسە نەبوو كە فەرمانی گرتنی هەبوو بەڵكو كەسێكی زۆر نزیكی بووە و دوای رووداوەكەش هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەكراوە.

وتیشی، پێش دابەزینی پۆلیسەكان لە ئۆتۆمبێلەكەیان لەلایەن بكوژەكەوە تەقەیان لێكراوە و نەقیبێك شەهید كراوە و چوار پۆلیسی تریش بریندران، دواتر بەهۆی ئەوەی فیشەك بەر تانكی ئۆتۆمبێلی پۆلیسەكان كەوتووە ئۆتۆمبێلەكەشیان سوتاوە.
\