سەرۆكایەتی هەرێم و وەزیرانی پێشمەرگەو ناوخۆ و فەرماندەكانی پێشمەرگە كۆبوونەوە
کوردسات نیوز
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێم فەرمانی دا كە بۆ دۆخی هەنووكەیی، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندارەكان بەپەلە پێداویستییە خێراكان، بۆ داهاتووش پێداویستییەكانی دیكەی پێشمەرگە دابین بكرێن و فەرماندە و لایەنە پەیوەندارەكانی ڕاسپارد بە خێرایی دۆخی بەرەكان و خاڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆرستان ڕێكبخرێنەوە و كەموكوڕی و كەلێنەكان پڕ بكرێنەوە، لە سەرتاسەری میحوەرەكانیش ئەوپەڕی هاریكاری و هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگەدا هەبێت.