بە پێی کارنامەی پەرلەمان ڕۆژی سێشەممە کۆدەبنەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ و پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکرێت، دواتر بەدواداچوون و ڕاسپاردەی ھەردوو لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم سەبارەت بە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەخرێنەڕوو. ھەروەھا سەبارەت بە داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی بەدواداچوونی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری دەکرێت.