بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵَگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی بڕیارێکی حکومەتی ئێران لە ڕۆژی پێنج شەمەوە ٩ ی ١٢ی ٢٠٢١ ، دەبێت ھەر گەشتیارێکی عێراقی و ھەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات، ڤیزای وەرگرتبێت، ھاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت، بەمەرجێک ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ٤٨  سەعاتی بەسەردا تێنەپەڕیبێت.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، لەسەر ئەو بڕیارەی ئێران، لە و ڕێکەوتەو ڕۆژانی دواتریش بەبێ  وەرگرتنی ڤیزا و کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا، رێگە بە ھاووڵاتیان نادرێت بۆ گەشتکردن و  لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵ بوونیان پێنادرێت و دەگەڕێنرێنەوە.