لەیلا عومەر، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە دوای بەدواداچوونی چەند دڵسۆز و خەمخۆرێکی شارەکەمان لەسەر ئەو کەســـانەی بێلانەن و لەسەر شەقام دەمێننەوە بەتایبەت لەم کاتی دابەزینە زۆرەی پلەکانی گەرماوە، گفتوگۆمان لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کارو چاودێری کۆمەڵایەتی کرد، ئەوانیش پێیان ڕاگەیاندن لە ڕێگەی لیژنە تایبەتەکانیان لە ئامـــادەباشیدان لەکاتی ئاگادارکردنەوەیان لە کەسانی بێلانە و  بۆ پاراستنی تەندرووستی ئەو کەسانە  دەستبەجێ ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی کاری پێویست. 
لەوبارەیەوە داوا لە ھاووڵاتیان دەکــــات لەکاتی بینینی ھەر حـــاڵەتێکی بوونی کەسانی بێلانە لەسەر شەقام، دەست بەجێ پەیوەندی بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بکەن
 بە ژمارە تەلەفۆنی( ٠٧٧٠٠٤٧٢٠٢٠)
لەبارەی ئەو کەسانەی کە بێلانەن و بــــاری دەرونییان باش نیە، دەست بەجێ پەیوەندی بە  ١٠٤ ەوە بکەن، کە بە بەردەوامی تیمی تایبەتە تیان لە ئەرکدان .