فەرماندەیی فیرقەی ٢٠ی سوپای عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی یەبەشە لە ناوەندی قەزای شنگال پاشەکشەیان کردووە و لە ئێستادا ھێزەکانی سوپا دۆسێی ئەمنیی شارەکەیان بەدەستەوەیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ١٥ی مانگ دوا وادەی سوپای عێراق بوو بۆ ئەوەی یەبەشە لە شنگال و سەرجەم شارۆچکە و گوندەکانی سەر بە شنگال پاشەکشە بکات، بەڵام تا ئێستا یەبەشە ئامادە نییە لە شارۆچکەی سنوونێ پاشەکشە بکات کە بارەگای سەرەکییان لەو شارۆچکەدایە.

وسەرچاوەکە وتیشی، ئێستا ھێزەکانی سوپای عێراق و یەبەشە رووبەڕووی یەکتر وەستاون و ھاوڵاتیانیش لە ترسی روودانی پێکلادان لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە و ھاتوچۆیان کەمکردووەتەوە.