لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەزوور بە ھاوکاری ئاسایشی دەربەندیخان، کەسێکیان دەستگیر کردووە، تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێک و دواتر ھەڵاتنی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزوور تۆمەتبارێک تەقە لە ھاوڵاتییەک دەکات و دەیکوژێت و ھەڵدێت، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس وبەڵگەکانی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی ڕواوەکە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستپێکرا.
دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، ھەمان شەو توانرا تۆمەتبارەکە لە دەوروبەری قەزای دەربەندیخان دەستگیر بکرێت، لە ئێستاشدا بە پێی مادەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵنەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.