ھەواڵی دوورخستنەوەی ئەژی ئەمین لە لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رەتدەکرێتەوە
کوردسات نیوز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات و رایگەیاندووە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەموو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن .
ئەو سەرچاوەیەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە، ھەموو ئەو کەس و لایەن و پەیجانە راپێچی بەردەم یاسا دەکەین.



